http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se www.muslimguide.se

ألحَمدُ لله رَبِّ ٱلعالَمِين والصَّلَاةُ والسَّلامُ عَلَى رَسُولِهِ ٱلأمِين مُحَمَّد وعَلَى آلِهِ وَصَحبِهِ أجمَعِين

سیرەو ژیانی پێغەمبەری خوا بەرجەستەکەر (تَجسِيد)ی ئیسلامەو لێکدانەوەو تەفسیری کردەیی قورئانە، بۆیە پاش قورئانی بەڕێز، پێویستە بۆ تێگەیشتنی ئیسلام و لێ شارەزابوونی ڕێبازو ژیان و بەسەرهاتی پێغەمبەری خوا پشکی شێری پێ ببڕێ و گەورەترین گرنگی و بایەخی پێبدرێ لە هەموو ڕووەکانییەوە، چونکە بێگومان پێغەمبەر سەرمەشق و پێشڕەوو چاوساغمانە لە تێکڕای بوارو لایەنەکانی دینداریی و دنیاداری دا، وەک خوای گەورە دەفەرموێ:
{{لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّـهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّـهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّـهَ كَثِيرًا ﴿٢١﴾}} ألأحزاب.
واتە: بێگومان لە پێغەمبەری خوادا سەرمەشقێکی باشتان هەیە بۆ هەر کەسێك، کە بە هیوای خواو ڕۆژی دوایی بێ‌و زۆر یادی خوا بکات.

وەک دەبینین خوای گەورە بە ڕەهایی باسی سەرمەشقێتی و پێشڕەوێتیی پێغەمبەری خۆی کردووە بۆ هەر کەسێک ئومێدی وابێ لە دونیاو لە قیامەت شایستەی بەزەیی و پاداشتی خوابێ.
کەواتە:
پێویستە هەتا دەتوانین وردبینەوەو شارەزا و بەرچاوڕوون بین لە ناسینی پێغەمبەری خوا و ئاشنابوون بە ڕێبازو سیری ژیانەکەی، هیچ گومانیشی تێدا نی‌یە، کە سوننەت‌و سیرەی دەوڵەمەندو گشتگیری ئەو بەڕیزەو خۆشەویستە لە هیچ ڕووێکەوە نائومێدمان نامات، کە بۆمان ببێتە ڕێنمایی و ڕۆشنایی. (1)

نووسەری یەهوودی (مایکل هارت) لە دانانی کتێبی مەزنترین ١٠٠ کەسایەتی مێژوودا، پێغەمبەر موحەمەد ی داناوە بە مەزنترین کەس(2) بەو بڕوایەی «کە تەنها کەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەرکەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی و دەڵێت موحەمەد کاریگەرییەکی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێهێشتووە، ئەوەش دەردەکەوێت لە یادکردنەوە و شوێن پێ هەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەکانی، و هەروەها لە هەستانیان بە لەبەرکردنی ووتە و هەڵس وکەوت و سیفەتەکانی».
بەڵێ بێگومان هەتا ئینسان زیاتر لە ژیانی پێغەمبەر شارەزا بێت، زیاتر خۆشی دەوێت و لە دڵیدا شیرینترو بەڕێزتر دەبێ.

سەرچاوەی ژیاننامەی پێغەمبەر سێ شتە:
١ـ قورئانی پیرۆز (کتێبی خوای پەروەردگار).
٢ـ سوننەتی پێغەمبەر ، بە تایبەت هەردووک کتێبی .
٣ـ ئەو کتێبانەی کە دەربارەی ژیانی پێغەمبەر نوسراون بە تایبەت (ألسيرة النبوية لابن هشام) کە یەکەمین کتێبە لە ڕووی زەمەنی‌یەوە دەربارەی ژیان و بەسەرهاتی پێغەمبەر نوسراوەو هەموو کتێبەکانی دیکەی (سیرە)ش پشت بەو دەبەستن.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە بە لوتف و کەرەمی بێ‌سنووری خۆی، هیدایەتی زیاترمان بدات‌و لەسەر ڕاستەشەقامی خۆی‌و ڕێبازی پێغەمبەرەکەی باشترو باشتر ڕاوەستاوو دامەزراومان بکات.

بەهیوای دوعای خێرتان


  1. پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا، نوسینی مامۆستا عەلی باپیر.
  2. ١٠٠ نەمرەکە مایکل هارت.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

tajweed.kurdi@gmail.com