http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر

"مُحَمَّد" صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نموونەی تەواو . . . . . .

ژیاننامەی پێغەمبەر پڕە لە ئاکاری هەرەبەرزیی مرۆیی‌و ڕەوشتی نایاب‌و بێ‌وینە، هەموو ئەو هەڵوێستە نەمرانەش کە ئاماژە بۆ خانەدانیی‌و گەورەیی‌یە ڕەسەنەکەی‌و خوونەریتی جوان‌و درەوشاوەی دەکەن، بەڕاستی (ئەو) هەر خودای پەروەردگار ئەدەبی پێ‌بەخشیوەو باشترین ئاداب‌و هەڵس‌وکەوتیشی فێرکردوەو پاراستوویشیەتی لە خراپەو بەدکاری‌یەکانی ئەو ژینگەیەی تێیدا گەشەی کردوە، هیچ ڕەوشتێکی جوان نەمابوو کە پێغەمبەر خاوەنی نەبووبێت، هەموو ڕەوشت‌و ڕەفتارێکی جوان هەر لەوەوە بیندراوەو زانراوە، هەر بۆیەش خودای گەورە لە قورئاندا ئاوا وەسفی ڕەوشتمەندی‌یەکەی دەکاو دەفەرموێ: {{وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿٤﴾}} القَلَم. واتە: بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت‌و خوویەکی زۆر جوان‌و پەسندو بێ وێنەو مەزنیت.

بەو ڕەنگە "مُحَمَّد" صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نموونەی باڵای پێگەیشتوانەو کامڵی‌ی مرۆڤایەتی‌و پێشەنگی هەرەچاکی موسڵمانان بووە، خودای گەورەش فەرمانی پێکردووین کە بیکەین بەسەرمەشقی خۆمان لە هەموو کارو کردارێکدا هەمان ڕەفتارو نەریتی ئەو پەیڕەو بکەین‌و دوای ئاکارو خەسڵەتەکانی بکەوین تاکو ڕەزامەندی خودای گەورەمان دەست بکەوێ، هەروەک خودای گەورە پێمان دەفەرموێ: {{لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّـهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّـهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّـهَ كَثِيرًا ﴿٢١﴾}} الأحزاب. واتە: بێگومان لە پێغەمبەری خودادا بۆ ئێوە سەرمەشقێکی باش هەیە بۆ ئەو کەسانەی ڕەزامەندی خودایان مەبەستە، سەرفرازی قیامەت ئاواتیانە، هەمیشەو بەردەوام‌و بە زۆری ئەنجام دەدەن‌و زمانیان پاراوە بە یادی ئەو.

دایکی باوەڕداران (عائشة ) کە نزیکترین کەس بووە لە پێغەمبەرەوە دەڵێ: كَانَ خُلُقُهُ الْقُرْآنَ. (1). واتە: ڕەوشت‌و ئاکاری پێغەمبەر قورئان بووە. (واتە: هەموو ڕەوشتێکی بە ڕێنمایی قورئان بووە). جگە لە قورئانیش، کتێبەکانی فەرموودەش (الأحاديث(2))، دەیان هەزار لە گفتارو ڕەفتارە بەرزەکانی پێغەمبەر و ئەو وەسیەت‌و ڕاسپاردانەیشیانمان بۆ دەگێڕنەوە کە بانگەواز بۆ هەموو ڕەوشت‌و خوویەکی جوانی ئینسانی دەکەن‌و هەر خودی ئەو کتێبانەی لەسەر فەرموودەکانی نووسراون‌و داندراون بەهێزترین بەڵگەو گەورەترین شایەدی‌دانن لەسەر پاپەندی‌و تایبەتمەندیی پێغەمبەر بە ئەخلاقی نموونەیی‌و بەرزی بەشەری‌یەوە.

لە خۆ بەکەم گرتنی (تواضعه) . . . . . .

پێغەمبەر لە ژیانی خۆیدا لەوپەڕی سادەو ساکاری‌و لەخۆبوردوویی‌دا بوو، هەوەک لە ژیاننامەکەیدا باس کراوە کە لە نێو کۆڕو کۆمەڵێکدا دانیشتایە لەکۆتایی‌و خوارووی مەجلیسەکەدا دادەنیشت، هەروەها لە کۆڕو دانیشتنەکانی‌دا مافی هەریەکە لە هاونشینانی لە جێگەو مەوقعیدا پێ‌دەدا تاکو هیچ کەسێکیان وای دانەنێن گوایە ئەوی‌دی لەو بەڕێزترە.

جارێکیان پێغەمبەر دەچوو بۆلای هەندێک لە هاوەڵانی‌و هەر کە گەیشتە لایان هەموویان هەستانە سەرپێ (واتە لەبەری هەستان)، ئەویش فەرمووی: «لا تَقُومُوا كَمَا تَقُومُ الأَعَاجِمُ، يُعَظِّمُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا»(3). واتە: هەڵمەستن بۆم وەکو چۆن عەجەمەکان بۆ هەندێک کەسی تایبەتییان هەڵدەستن‌و بەنابەجێ بەگەورەیان دەگرن.

هەر لەم بارەیەوە فەرموویەتی: «لا تُطْرُونِي كَمَا أَطْرَتِ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ، إِنَّمَا أَنَا عَبْدٌ، فَقُولُوا: عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ»(4). واتە: زیادەڕەوی لە مەدح‌و ستایش کردنی مندا مەکەن وەکو چۆن (نصراني)ەکان هێندە ستایشی کوڕی مەریەم (عیسی) یان کردو زیادەڕەوییان تێدا کرد (واتە: تاکو کردیانە کوڕی خودا)!! بێگومان منیش بەندەیەکی خودام، جا کەوابوو بڵێن: بەندەو پێغەمبەری خودا.

هەندێک لە دیاردەکانی لەخۆبوردوویی‌و ڕواڵەتەکانی سادەو ساکاریی پێغەمبەر ئەوەبوو، خۆی پێڵاوەکانی خۆی لەتەک یەکدا جووت دەکردو جلەکانی پینەدەکرد، لەناو ماڵیشدا یارمەتیی هاوسەری دەداو خزمەتی خەڵکیی دەکرد، گۆشتی لەگەڵ هاوسەری‌دا ورد دەکردو کاروباری دیکەی لەگەڵدا ڕادەپەڕاند.

لە ڕۆژی ڕزگارکردنی (مكة)دا پیاوێک بە دڵەڕاوکێ‌و شڵەژاوی‌یەوە هاتە لای‌و لەبەردەمی‌دا هەڵدەلەرزی، بەڵام پێغەمبەری خودا فەرمووی: «هَوِّنْ عَلَيْكَ، إِنِّي لَسْتُ بِمَلِكٍ، إِنَّمَا أَنَا ابْنُ امْرَأَةٍ مِنْ قُرَيْشٍ، كَانَتْ تَأْكُلُ الْقَدِيدَ». (رواه ابن ماجة).
واتە: لەسەرخۆبەو مەترسە، خۆ من پادشایەک نیم، من کوڕی ژنێکی (قورەیش)م کە گۆشتی وشک بۆوەی دەخوارد.

ڕەحم‌و بەزەیی‌ی . . . . . .

پێغەمبەر هەموو ژیانی یەکپارچە ڕەحمەت‌و سۆزو بەزەیی بووە، چ لە هەڵس‌وکەوتی لەگەڵ خەڵکیدا، چ لە ڕینمایی‌یەکانی دا بۆ نەتەوەکەی، وە هەر پێغەمبەر بوو کە بەم فەرموودە زێڕینانە نەتەوەکەی ڕاسپاردووەو فەرموویەتی: «ارْحَمُوا مَنْ فِي الأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ»(5). واتە: ئێوە ڕەحم بە خەڵکی سەرزەوی بکەن، ئەوە خوداش لە ئاسماندا ڕەحمتان پێ دەکات. هەروەها دەفەرموێ: «لا يَرْحَمُ اللَّهُ مَنْ لا يَرْحَمُ النَّاسَ». رواه مسلم. واتە: خودا ڕەحم بەو کەسە ناکات کە ڕەحم بە خەڵکی نەکات. هەروەها پێغەمبەر فەرموویە: «يَقُولُ لَا تُنْزَعُ الرَّحْمَةُ إِلَّا مِنْ شَقِيٍّ»(6). واتە: ڕەحمەت تەنها لە ئینسانی گومڕاو بەدبەخت دەستێندرێتەوە.

ڕەحم‌و بەزەیی کاتێک بە ڕوونی لە مرۆڤدا دەبیندرێت کە مامەڵەی باش بێت لەگەڵ کەسانی خوارو خۆیەوە کە لەخۆی بێهێزو تواناترن.

(أنَس) گوتوویەتی: ماوەی دە ساڵ خزمەتی پێغەمبەری خودام کردوەو هەرگیز ئاخێکی لەدەست دەرنەبڕیم‌و گەر کارێکی وام کردبێت کە بەدڵی نەبووبێت نەیفەرمووە (بۆچی وات کرد)، گەر کارێکیشم فەرامۆش کردبێت نەیفەرمووە (بۆچی ئەو کارەت نەکرد).

ڕەحمەت‌و بەزەیی‌و دڵنەرمی‌ی پێغەمبەر هێندە زۆرو فراوان بووە تا ئەو ڕادەیەی ئاژەڵانیشی گرتۆتەوە، ئەو خۆی ڕەحمی زۆر بوو بەرانبەر ئاژەڵان‌و وەسیەتیشی بۆ خەڵکی ئەوەبوو کە ئەوانیش وابن لەگەڵیاندا، هەروەک لەو بارەیەشەوە فەرموویەتی: «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَغْرِسُ غَرْسًا أَوْ يَزْرَعُ زَرْعًا فَيَأْكُلُ مِنْهُ طَيْرٌ أَوْ إِنْسَانٌ أَوْ بَهِيمَةٌ إِلَّا كَانَ لَهُ بِهِ صَدَقَةٌفەرموویەتی:»(7). واتە: هەر موسڵمانێک درەختێک بنێژێت یان ڕووەک‌و دانەوێڵەیەک بچێنێ‌و پاشان باڵندەیەک، یان مرۆڤێک، یان ئاژەڵێک لێ‌ی بخوا، ئەوا چاکەو (صەدەقة)یەکی بۆ دەنوسرێ‌و خودا پاداشتی دەداتەوە.

ڕەحمەت‌و بەزەیی‌و دڵنەرمی‌ی پێغەمبەر هێندە زۆرو فراوان بووە تا ئەو ڕادەیەی ئاژەڵانیشی گرتۆتەوە، ئەو خۆی ڕەحمی زۆر بوو بەرانبەر ئاژەڵان‌و وەسیەتیشی بۆ خەڵکی ئەوەبوو کە ئەوانیش وابن لەگەڵیاندا، هەروەک لەو بارەیەشەوە فەرموویەتی: «بَيْنَمَا رَجُلٌ يَمْشِي بِطَرِيقٍ اشْتَدَّ عَلَيْهِ الْعَطَشُ فَوَجَدَ بِئْرًا فَنَزَلَ فِيهَا فَشَرِبَ ثُمَّ خَرَجَ فَإِذَا كَلْبٌ يَلْهَثُ يَأْكُلُ الثَّرَى مِنْ الْعَطَشِ فَقَالَ الرَّجُلُ لَقَدْ بَلَغَ هَذَا الْكَلْبَ مِنْ الْعَطَشِ مِثْلُ الَّذِي كَانَ بَلَغَ بِي فَنَزَلَ الْبِئْرَ فَمَلَأَ خُفَّهُ ثُمَّ أَمْسَكَهُ بِفِيهِ فَسَقَى الْكَلْبَ فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ فَغَفَرَ لَهُ»(8). واتە: کاتێک پیاوێک بەڕێگادا دەڕۆیشت‌و تینوێتی زۆری بۆ هێنا، بیرێکی بەدی کرد‌و چووە خوارەوەو تێر ئاوی لێ‌خواردەوەو ئنجا هاتە دەرەوە، لەوکاتەدا سەگێکی تینوو دەبینێت کە لە تینوێتی‌دا خۆڵ دەخوات، پیاوەکە گوتی: ئەو سەگەش وەک من تینووی بووە. جا چووە خوارەوە بۆ ناو بیرەکەو پێڵاوەکەی پڕ لە ئاو کردو بەدەمی گرتی‌و هاتە دەرەوەو سەگەکەی ئاودا، خودای گەورەش سوپاسی کردو لە گوناهەکانی خۆش بوو.

هەر دەربارەی ڕەحم کردن بە ئاژەڵان، پێغەمبەر دەفەرموێ: «دَخَلَتْ امْرَأَةٌ النَّارَ فِي هِرَّةٍ حَبَسَتْهَا فَلَمْ تُطْعِمْهَا وَلَمْ تَدَعْهَا تَأْكُلُ مِنْ خَشَاشِ الْأَرْضَ»(9).
واتە: ئافرەتێک کەوتە بەر سزای خودا لەسەر ئەوەی پشیلەیەکی بەندکردبو و هیچ خۆراک‌و خواردنەوەیەکی پێ‌نەدابوو و بەڕەڵاشی نەکردبوو تا پشیلەکە خۆی لە جڕوجانەوەری سەرزەوی بخوا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، تکایە بڕۆ بۆ لاپەڕی "٢" . . .





  1. رواه (البخاري، مسلم، الترمذي، النسائي، أبي داود، ابن ماجة، مالك، الدارمي، أحمد).
  2. کتێبەکانی فەرموودە بە کتێبەکانی سوونە (كتب السُنّة) ناودەبرێ‌و گرنگترینیان ئەمانەن: (صحيح البخاري، صحيح مسلم، الترمذي، النّسائي، أبو داود، ابن ماجة، موطّأ إمام مالك، مسند إمام احمد).
  3. رواه: أبو داود (سنن أبي داود).
  4. رواه البخاري في صحيحه.
  5. رواه البخاري في الأدب المفرد، وأبو داود، والترمذي.
  6. رواه الترمذي وحسنه الألباني
  7. صحيح البخاري ٢٢٦/١ رقم ٢٣٢٠. صحيح مسلم ١١٨٨/٣ رقم ١٥٥٢.
  8. رواه البخاري في صحيحه.
  9. صحيح البخاري: ٣٠٧١.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com