http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر

چاکەو (فضل)ی پێغەمبەری خودا . . . . . .

پێش هاتنی پێغەمبەرمان محمد بەشەریەت لە قۆناغێکی یەکجار تاریک‌و تەمەڵدا ژیانی بەسەر دەبرد، لە ڕووی فیکریی‌و ئەخلاقی‌و کۆمەڵایەتی‌و سیاسی‌و فەرهەنگی‌و . . . هتد، لە تاریکترین قۆناغی ژیانی خۆیدا بووە، وەک خودای پەروەردگار لەوبارەوە دەفەرموێ:
{{هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٢﴾ وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿٣﴾}} الجُمُعَة.
واتە: خودا هەر ئەو پەروەردگارەیە کە لەنێو نەشارەزایاندا پێغەمبەرێکی لەخۆیان بۆ ناردن، ئایەتەکانییان بەسەردا دەخوێنێتەوەو دڵ‌و دەروون‌و ڕواڵەتیان پاک دەکاتەوەو فێری قورئان‌و دانایی‌و شەریعەتیان دەکات، وە بە ڕاستی ئەوانە پێشتر لە گومڕایی‌و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادا بوون، وە ئەو پێغەمبەرەی نارد بۆ کەسانێکی دیکەش لەو {أُمِّيِّينَ}انە(1)کە جارێ پێ‌یان نەگەیشتوون، (واتە لەدوای چەرخی ئەوانەوە دێن)، کەوابوو پێغەمبەرێکی گشتی خەڵکانی جیهانە، (أبو هُرَيْرَة ) دەڵی: لە خزمەت پێغەمبەردا دانیشتبووین‌و، ئەو ئایەتە: {{وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ ۚ . . . . . . ﴿٣﴾}} الجُمُعَة. هاتە خوارێ، دانیشتووەکان گوتیان: ئەی پێغەمبەری خودا دەبێ ئەو خەڵکانەی دیکە کێبن کە تۆ پێغەمبەری ئەوانیشی؟! (أبو هُرَيْرَة ) دەڵی: پێغەمبەر دەستی خستە سەر شانی (سلمان الفارسي )و فەرمووی: « لَوْ كَانَ الْإِيمَانُ عِنْدَ الثُّرَيَّا لَنَالَهُ رِجَالٌ مِنْ هَؤُلَاءِ». واتە: گریمان ئەگەر ئیمان لای ئەستێرەی (کۆ)دا بووبا، بە تەئکید کۆمەڵە پیاوێکی لەمانە ــــ دەستی بۆ سەلمان ڕاکێشا ــــ خۆیانیان دەگەیاندێ. بوخاری‌و مسلم ریوایەتیان کردوە.
کەواتە ئەو چاکەو (فضل)ەی پێغەمبەر بەسەر ئوممەتەکەیەوە ئەوەیە کە ڕزگاری کرد لە نەفامیی‌و جاهلیەت.

پێغەمبەری خودا پەیامەکەی بە تەواوی گەیاند، ئوممەتەکەی پێکەوە نا، وە خستیە سەر ڕاستەڕێ‌و ئامۆژگاریی کۆتایی دایێ، دڵ‌و دەروونی یاوەرانی وەک یەک لێ‌کردو ڕاو بۆچوونی هەموانی کردە یەک، ڕەوشتی هەموانی وا داڕشت، کە لە بریقەدانەوەی ڕەوشتی خۆی دەرچوون، هەربۆیە پێش ئەوەی بچنە ناو قەڵاو قوللەی میللەتانەوەو بیانگرن، توانیان بچنە نێو دڵیانەوە، ئاوا ئاسان توانیان خەڵکی لەپەرستنی مرۆڤی وەکو خۆیانەوە دەربهێنن‌و بیانخەنە سەر پەرستنی خودای کردگاری هەموان، ئەوە چاکەو فەزڵی پێغەمبەرە کە خەڵکی لە نەفامیی (جاهلية) ڕزگار کردو خستیە سەر ڕاستەڕێی ئیسلام‌و ئیمان.

بەراستی هیچ شتێک لە دنیادا ناگاتە پلەو ئاستی ئەو هەموو چاکەو ڕول‌و (فضل)ەی پێغەمبەری خودا مُحَمَّد لەسەر موسڵمانان‌و تێکڕای گرۆی مرۆڤایەتییش، هەربۆیەش خودای گەورە فەرمانی بە موسڵمانان کردوە کە هەرگیز ئەو ڕۆل‌و (فضل)و چاکەیەی پێغەمبەر لەیاد نەکەن‌و ئەو ڕێبازە ڕاستەشیان لەبیر نەچێتەوە کە پێشانی داون، هەروەها هەمیشە بیر لەو هەموو ئەرک‌و زەحمەت‌و قوربانی‌دانەی پێغەمبەر بکەنەوە کە لەڕێگەی گەیاندنی پەیامی خوداو بەختیارکردنی بەشەری‌یەتدا پێشکەشی کردوون. خودای گەورەش بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم خاسیەتی فەزڵ‌و چاکەیەی، دەفەرموی:
{{إِنَّ اللَّـهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾}} الأحزاب.

مافه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌ی . . . . . .

بێگومان پێغه‌مبه‌ری خودا كۆمه‌ڵێكی زۆر مافی هه‌یه ‌به‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یه‌وه‌، له‌وانه‌: ئیمانی ڕاسته‌قینه به‌پێغه‌مبه‌رایەتیی ئه‌و به‌كردارو گوفتار، هه‌روه‌ها به‌ڕاستزانینی هه‌رچی‌یه‌ك كه‌ئه‌و هێناویەتی، گوێڕایه‌ڵیكردنی‌و نه‌شكاندنی فه‌رمانی، به‌دادوه‌ركردنی له‌هه‌موو كاروبارێكداو ڕازیبوون به‌حوكمی، دانانی له‌پله‌ی به‌رزی خۆیدا به‌بێ زێده‌ڕۆیی‌و كه‌مایه‌تی، شوێنكه‌وتنی‌و كردنی به‌پێشه‌نگ‌و ڕێبه‌ر له‌تێكڕای كاروباراندا، خۆشویستنی به‌ڕاده‌ی زیاتر له‌: گیان‌و ماڵ‌و ژن‌و منداڵ‌و تێكڕای خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها ڕێز گرتنی‌و سه‌رخستنی ئایینه‌كه‌ی‌و به‌رگری كردن له‌سوننه‌ته‌كه‌ی‌و سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ری.

یەکەم: ئیمان پێبوونی‌و باوه‌ڕ به‌ هه‌رچی‌یه‌ك كه‌ ئه‌و هێناویەتی، خودای گه‌وره‌ دەفەرموێ:
{{فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنزَلْنَا ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ﴿٨﴾}} التَّغابُن. واتە: جا ئیدی باوەڕ بێنن به‌ خوداو پێغه‌مبه‌رەکەی‌و به‌و نوورو ڕووناكی‌یەی كه‌ ناردوومانه‌ته‌ خوارێ (واتە: قورئانی پیرۆز)، خوداش له‌ هه‌ركارێك كه‌ ئێوه‌ ده‌یكه‌ن ئاگاداره.
هەروەها دەفەرموێ: {{. . . . . . فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} الأعراف. واتە: ده‌سا ئێوه‌ ئیمان بێنن به‌ خوداو ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نه‌خوێنده‌واره‌ی كه‌ خۆیشی ئیمانی هه‌یه‌ به‌ خوداو وته‌كانی، شوێنیشی بكه‌ون، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی ڕێڕاست بن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ خودای گەورە دەفەرموێ:
{{وَمَن لَّمْ يُؤْمِن بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ فَإِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَعِيرًا ﴿١٣﴾}} الفَتح.
واتە: هەرکەس باوەڕی بە خوداو پێغەمبەری خودا نەبێت، ئەوە ئێمە سزای دۆزەخمان بۆ کافرو بێ‌باوەڕان ئامادە کردوە.
پێغه‌مبه‌ری خوداش فه‌رموویه‌تی:
«أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ، حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَيُؤْمِنُوا بِي وَبِمَا جِئْتُ بِهِ . . . . . . »(2).
واتە: فه‌رمانم پێدراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بجه‌نگم تا گه‌واهی ده‌ده‌ن كه‌ خودایه‌ك جگه‌ له‌ ﴿الله﴾ بوونی نییه‌و ئیمانیش به‌ من‌و ئه‌و ئایینه‌ دێنن كه‌ هێناومه‌.

ئیمانیش به‌ پێغه‌مبه‌ر بریتییه‌ له‌: باوه‌ڕ به‌ پێغه‌مبه‌رایەتیی ئه‌و، كه‌ خودا ناردوویه‌تی بۆ جنۆكه‌و مرۆڤ، هه‌روه‌ها به‌ڕاست زانینی هه‌موو ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هێناویەتی‌و فه‌رموویه‌تی، ئه‌و بڕوای دڵه‌ش بسه‌لمێنێت به‌ گه‌واهیی زمان كه‌ (مُحَمَّد ) پێغه‌مبه‌ری خودایه‌، جا كه‌ بڕوای دڵ‌و گه‌واهیی زمان كۆبوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌ كرداریشیدا ڕه‌نگ بداته‌وه‌، به‌م چه‌شنه‌ سه‌ره‌نجام ئیمانی به‌ پێغه‌مبه‌ری خودا تێروته‌واو ده‌بێت.

دووەم: پێڕه‌وی كردنی فه‌رمانی‌و سه‌رپێچی نه‌كردنی: كه‌ ئیمان پێبوونی‌و به‌ڕاست زانینی هه‌رچی‌یه‌ك كه‌ هێناویەتی واجب بێت، ئه‌وه‌ بێگومان به‌فه‌رمان هه‌ستانیشی واجبه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێز‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ هێناویەتی، خودای گه‌وره‌ دەفەرموێ:
{{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ ﴿٢٠﴾}} الأنفال. واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانتان هێناوه‌! فه‌رمانبه‌رداری خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن‌و پشت لە فەرمانەکانی مەکەن له‌كاتێكدا كه‌ ـ فه‌رمایشته‌كان ــ ده‌بیستن. هه‌روه‌ها دەفەرموێ:
{{وَمَن يُطِعِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّـهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴿٥٢﴾}} النّور. واتە: هەرکەسێک گوێڕایەڵی خوداو پێغەمبەرەکەی بکات‌و لە خودا بترسێ‌و لەسەرپێچیش خۆی بپارێزێ، ئا ئەوانە سەرفرازو بەئاوات گەیشتوون. هەروەها دەفەرموێ:
{{قُلْ أَطِيعُوا اللَّـهَ وَالرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ ﴿٣٢﴾}} آلِ عِمران. واتە: بڵێ دەبێ گوێڕایەڵی خوداو پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو گوێڕایەڵ نەبوون، ئەوە دڵنیابن خودا بێباوەڕانی خۆشناوێ. هەروەها خودای گەورە دەفەرموێ:
{{ . . . . وَمَن يُطِعِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١٣﴾ وَمَن يَعْصِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ ﴿١٤﴾}} النِّساء. واته‌: هه‌ركه‌سێك فه‌رمانبه‌رداری خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت‌و گوێرایەڵیان بێت (لە هەموو بوارێکدا)، خودا‌ ده‌یخاته ‌ناو باخاتێكه‌وه‌ (لە بەهەشتدا) كه چەندەها ڕووبار بە بەریاندا دەچێت‌و، بۆ هه‌تاهه‌تایش تێیدا دەمینێنەوە، ئەوەشە سەرکەوتن‌و بەختیاریی گەورەو مەزن، وە هەر کەسێکیش لە فەرمانی خوداو پێغەمبەرەکەی دەرچێ‌و بەگوێیان نەکات و سنووری خوداش ببەزێنێ، ئەوە خودا دەیخاتە ناو ئاگرێک كه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ تێیدا ده‌مینێتەوەو سزایه‌كی سه‌رشۆڕكه‌رو ڕیسواکەریشی بۆ هه‌یه‌.

هەروەها (أبو هُرَيْرة ) ده‌گێڕێته‌وه،‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی:
« مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى»(4). واتە: هه‌موو ئۆمه‌ته‌كه‌م ده‌ڕۆنه‌ به‌هه‌شت مه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی نه‌یه‌وێت،. گوتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جا كێ هه‌یه‌ نه‌یه‌وێت؟ له‌وه‌ڵامیاندا فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری من بێت، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، ئه‌وه‌شی فه‌رمانم بشكێنێت، ئه‌وه‌ نه‌یویستووه‌.

سێیه‌م: شوێنكه‌وتنی، به‌وه‌ی كه‌ بیكه‌یت به‌ پێشه‌نگ‌و ڕێبه‌ری خۆت له‌ هه‌موو كاروبارێكداو، گرتنه‌به‌ری ڕێبازی پیرۆزی: خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:
{{قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّـهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّـهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّـهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٣١﴾}} آلِ عِمران. واتە: (ئەی مُحَمّد ) پێ‌یان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوە خوداتان خۆش ده‌وێ‌و (دەتانەوێ لێ‌ی نزیک ببنەوە) دەبێ پەیڕەویی لە شەریعەت‌و بەرنامەکەی من بکەن، ئەوسا خوداش ئێوەی خۆش دەوێ‌و، لەهەڵەو گوناهەکانیشتان خۆش دەبێ، چونکە ئەو خودایە لێخۆشبوو و میهرەبانە. هه‌روه‌ها دەفەرموێ:
{{ . . . . . . . . . . . . . وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} الأعراف. واتە: دە ئێوەش شوێنی بکەوەن بۆ ئەوەی ئێوە رێنموویی وەرگرن.

به‌ڵێ ده‌بێ له‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌و بڕۆین‌و ده‌ست به‌ سوننه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ بگرین، هه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا خۆی فه‌رموویه‌تی:
«مَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِي فَلَيْسَ مِنِّي»(3). واتە: ئه‌وه‌ی پشت له‌ سوننه‌تم بكات ئه‌وه‌ له‌ من نیه‌.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، تکایە بڕۆ بۆ لاپەڕی "٢" . . .





  1. وشەی {الْأُمِّيِّينَ} کە کۆی وشەی (أُمّيّ)یە مانای ئەوە نیە کە ناتوانێ بنووسێ‌ بخوێنێتەوە، وەک هەندێ لە زانایان گوتوویانە، بەڵکو {أُمِّيِّينَ} ئەوانەن کە شارەزای وەحی خودا نەبوون، چونکە هەموو ئەو گەل‌و نەتەوانە دەگرێتەوە کە ئەهلی کیتاب نەبوونە، کەواتە مانای {{هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ . . . . . . ﴿٢﴾}}، ئاوایە: (خودا پێغەمبەرێکی نارد لەنێو ئەوانەدا کە شارەزای کتێبەکانی خودا نەبوون) واتە: (مُحَمَّد) لەنێو ئەهلی کیتابدا نەهات، کە ئەو کاتە (جوولەکەو نصراني)ەکانی دەگرتەوە، بەڵگەشمان لەسەر ئەوە ئەوەیە کە خودای پەروەردگار لە ئایەتی دوای ئەوەدا دەفەرموێ: {{وَآخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا بِهِمْ ۚ . . . . . . ﴿٣﴾}}. کەسانێکی دیکەش لەو {أُمِّيِّينَ}انە کە جارێ پێیان نەگەیشتوون . . . . . مامۆستا علي باپیر، (پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ) ل، ٦٤.
  2. صحيح مسلم، كِتَاب الإِيمَانِ، بَاب (الأَمْرِ بِقِتَالِ النَّاسِ حَتَّى يَقُولُوا)، رقم الحديث: ٣٤.
  3. بوخاری‌و مسلم ریوایەتیان کردوە.
  4. صحيح البخاري، كتاب الاعتصام بالكتاب والسنة، باب الاقتداء بسنن رسول الله.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com