http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se

لەو سەردەمەدا یاساو باوی عەرەب وابوو منداڵیان بە دایەن داوە، خۆیان منداڵیان بەخێو نەدەکرد لە نێو (مەککە)دا، بەتایبەت ئەوانەی کە دەوڵەمەند بوون، ئەگەڕ منداڵەکانیان کوڕ بووبن داویانە بە دایەن لە لادێکاندا بژین تاوەکو لەش ساغ و تەندروست و وریاو زیرەک دەرچن. عەرەب دەیانگوت: "منداڵی لە شاردا بەخێوکراو زەینی ڕوون نابێت و ئازاو دلێر دەرناچێت". بۆیە (عبدالمطلب) لە هەوڵی پەیداکردنی دایەنێکدا دەبێ بۆ محمد ().

دە ئافرەتی شیر دەر ڕوویان لە (مەککە) کرد تا هەر یەکێکیان منداڵی ماڵی دەوڵەمەندی (مەککە)ی دەست بکەوێ تا ببێتە دایەنی، یەکێک لەو ئافرەتانە (حليمة بنت أبي ذؤيب عبدالله بن الحارث) بوو کە بە (حليمة السعدية) مەشهوورە و مێردەکەشی ناوی (ألحارث بن عبدالعزى) بووە کە بە (أبي كبشة) ناسراو بووە، وە هەردووکیان لە تیرەی (بنی سعد بنی بکر)ن، سەرەنجام ئەو قیسمەت و نەسیبە بۆ (حليمة) دەبێ کە بەخێوی بکات و شیری پێ بدات، ئەم دایەنەش هەژارو کەم دەست بوو، دوای ئەوەی کە (حليمة) لەگەڵ هاوسەرەکەیدا (محمد) ی کۆرپە لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ ئەوەی بەخێوی بکەن، هەرچەندە (حليمة) زۆریش حەزی نەدەکرد چونکە بابی لە ژیاندا نەمابوو. بەڵام دوایی چونکە کەسی دیکەی دەست نەکەوەت ناچار بوو لەگەڵ خۆیدا بیبات (چونکە لەوە دەترسا، لەبەر ئەوەی کە بابی نی‌یە نەفەقەکەی بە تەواوی نەدەنێ).
حليمة دەگێڕێتەوەو دەڵێ: کە چووین بەرەو (مەککە) لە ڕێگەدا ئێمە سواری وڵاخێک بووین زۆر لەڕو لاواز بوو و لەدوای هەموانەوە دەڕۆیشت، خۆشمان کەم دەرامەت و نەدار بووین، بەڵام جێ‌ی سەرسوڕمان ئەوە بوو، هەر کە ئەو کوڕەمان وەرگرت بەرەکەت ڕووی تیکردین، تەنانەت لەسەر گەڕانەوە وڵاخەکەمان پێش هەموو وڵاخەکان کەوتبوو، هاوەڵەکانم پێ‌یان دەگوتم: ئەی کچی فڵانکەس ئەو وڵاخەی تۆ چی لێهاتووە!!؟. خێرو بەرەکەتێکی زۆرمان بەسەردا ڕژا، وە دوای ئەوە ئەو شوێنەی، کە ئێمەی لێ‌بووین لەوڕی زۆر بوو، گوانی مەرەکانمان پڕ بوون لە شیر، هەروەها حليمة دەڵێ: چەند جارێک ئامینەی دایکی (محمد) هاتووە کە بیباتەوە، بەڵام من دەمگوت نا با جارێ هەر لێرە بێ (1).
دوای تێپەڕبوونی (٥) ساڵ تەمەنی لە دەشت و گوند لەلای (حليمة ألسعدية)، محمد () گەڕایەوە بۆ لای (آمنة)ی دایکی لە (مەککە)، ئەو پێنج ساڵە کاریگەری زۆری لەسەر دڵ و دەروونی بەجێهێشت، (حليمة) و خێزانەکەی لای ئەو بە خۆشەویستی مانەوە.
جارێک خەڵکی تووشی وشکە ساڵی بوون لە دوای ئەوەی محمد () دەبێتە هاوسەری خديجة ()، ڕۆژێک (حليمة) دێت بۆ لای، ئەویش زۆر بەڕێز مامەڵەی لەگەڵ دەکات و لە ماڵەکەی (خديجة) زۆری پێ‌دەبەخشێ کە حوشترێک و چل سەر مەڕ دەبێت. وە هەر کات (حليمة) سەردانی دەکردن، ئەو لایەکی عەباکەی ڕادەخست تا لەسەری دابنیشێت.






  1. بڕوانە (سيرة ابن هشام)، ج١، ص (٨٥ ـــ ٨٦)، وه: (ألبداية والنهاية)، ج٢، ص (٣٥٤ ـــ ٣٥٥).


  2. بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com