http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se

لەپیش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە ناو بۆتەیەکی پڕ لە هەڵەشەیی و سەرلێشێواوی ترسناکدا دەژیا، لە هەموو ڕوویەکی ژیانەوە لەوپەڕی پلەی بەدی‌و خراپی و نالەباریدا بوو. لە ڕووی ئاینەوە: هیچ کام لە ئاینە ئاسمانی‌یەکان بەهیچ شێوەیەک حەقیقەت و وێنەو نیگاری ڕاستەقینەی خۆیان لێ نەمابوویەوە، بت پەرستی و هاوەڵدانان (شرک) باڵی کێشابوو بەسەر کۆمەڵگاکاندا.

ژیان لە نیمچە دوورگەی عەرەبی

لە ڕووی سیاسییەوە، نیمچە دوورگەی عەرەبی لێک هەڵوەشابوو، نە دەوڵەتێک یەکی دەخست و نە حکومەتێک بەڕێوەی دەبرد، دەوڵەتە دێرینەکانی کە لە یەمەن و نەجد و دەورووبەری عیراق و شام بوون لێک هەڵوەشابوون، و ژیانی کۆچەری دەستی بەسەر شارەکانی حیجازدا گرتبوو، و هۆزەکان یەکەی سەرەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوون.

لە ڕووی ئابووریەوە، دەشتەکییە عەرەبەکان پشتیان بە شوانکارەیی و کۆچکردن دەبەست بۆ ئەو ناوچانەی ئاویان لێیە، ئەوەش ببووە هۆی شەڕ بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەکان، بەڵام لە شارەکاندا چالاکی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی هەبوو، (مەککە) چالاکی بازرگانی تێیدا باڵادەست بوو و ڕێگەی بازرگانی نێوان شام و یەمەنی بەڕێوە دەبرد، بەڵام يَثْرِب (مەدینە) کشتوکاڵ تێیدا لەبرەودا بوو بە هۆی باخی میوە و خورما و ترێوە.
عەرەب دیناری بیزەنتی و دەرهەمی فارسییان بەکاردەهێنا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەڵام لە ڕووی پیشەسازییەوە (مەدینە) ناسرابوو بە داڕشتنی جوانکاری زێڕ و زیو، لەگەڵ دروستکردنی شمشێر و تیر و ڕم و زرێپۆش، هەروەها لە شارە عەرەبیەکاندا ئاسنگەری و زێڕنگەری و دەباغچییەتی و چنین پەرەی سەند، هەروەها عەرەب چەند جۆرێک مامەڵەی داراییان دەزانی وەک قەرز و ڕەهن و باج.

لە ڕووی کۆمەڵایەتی‌یەوە، بانگەوازی تایفەگەری و دەمارگیری و چینایەتی و بە بەندەو کەنیزەک کردن بە تەواوی تەشەنەی کردبوو، بە چاوێکی نامرۆڤانە سەیری ئافرەت دەکراو هێندێک تیرەیان هەبوو کچیان زیندە بە چاڵ کردوە، وەک خوای گەورە () دەفەرموێ:
{{وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ ﴿٨﴾ بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ ﴿٩﴾}} ألتَّكوير.
واتە: کاتێک کچی زیندەبەچاڵ لێ‌ی پرسرا، بەچ تاوانێکەوە کوژراوە؟!
قومار کاری و داوێن پیسی و ..... هتد، خووی باوو پەسەند بوو لەو دەمەدا، شانازیان پێوە دەکرا و هۆنراوەیان پێدا هەڵدەدراو، هێمای بەرزی‌و جوامێری بوون! لە ڕووی شارستان و زانیاری و ڕامیاری‌ و بێ باوەڕی‌یەوە، خراپەکاری و چەوساندنەوە و داگیر کردن دروشم و پرۆگرامیان بوو، خواردنەوەی عارەق و مەشروب زۆر بڵاوبوە هەتا شاعیرەکان شعریان نوسیوە بەسەریاندا هەتا ئێستا خەڵکێك شعر لەسەر مەی و مەشروب دەڵێن شانازی پێوەدەکەن وەکو عەرەبی جاهیلی کۆن.

لەڕووی ئاسایشیشەوە، دوورگەی عەرەب تەنها لەو چوار مانگەی (ألأشهر الحُرُم) کە گەورەو بەڕێزن (ذي القَعدة، ذي الحِجَّة، مُحَرَّم، رَجَب)، ئارامی و ئاسایشی بەخۆوە دەبینی.

لە ڕووی ئایینییەوە، ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەوەی بڕوایان بەخوای گەورە هەبوو ئەو دیندارییەی کەهەیان بوە ئەو پەیکەرانەیان دەپەرست کە خۆیان دروستیان دەکرد لە بەردو دار و دەیانگوت (ئێمە بۆیە دیانپەرستین بۆ ئەوەی لە خوا نزیکمان بکەنەوە)، خودای گەورە () دەفەرموێ:
{{........ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّـهِ زُلْفَىٰ ....... ﴿٣﴾}} ألزُّمَر.
واتە: ئەوانەی کە لەباتی خوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (وەک بت و شتی دی)، دەڵێن: ئێمە هەر بۆ ئەوە ئەو بتانە دەپەرستین کە لە خوامان نزیک بکەنەوە (تکامان بۆ بکەن لای).

لەگەڵ ئەوانەشدا چەند دروشمێکیان لە پاشماوەی ئاینی ئیبراهیم بۆ مابوویەوە وەک بەرز ڕاگرتنی کەعبە، و سەردان کردنی، و حەج و عومرە، لە هەمان کاتدا چەند تاکێک هەبوون کە لەسەر ڕێبازی (ئیبراهیم و ئیسماعیل "") بوون بە تەنها و ناسرابوون بە حەنیفییەکان (الحنفاء)، هەروەها چەند ئاینێکی دی هەبوو بە شێوەیکی دیاریکراو وەک یەهوودی لە یەمەن و مەدینە، و مەسیحییەت لە نەجران و حیرە و دەوروبەری شام، و هەروەها بڵاوبونەوەیەکی دیاریکراوی ئاگرپەرستی هەبوو کە لە ئیرانەوە هاتبوون.

بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com