http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se

کاتێک محمد () تەمەنی گەیشتە () ساڵی، بۆ کارێکی بازرگانی بە ماڵ و سامانی خاتوو (خديجة)ی(1) کچی (خویلد) دەچی بۆ (شام)، خاتوو (خديجة) هەندێک جار پیاوانی بەکرێ دەگرت تا بازرگانی‌ی بە پارەو ماڵی‌یەوە بۆ بکەن، لەو سەفەرەدا خاتوو (خديجة) خزمەتکارێکی خۆی بە ناوی (مَيسَرة) لە گەڵ محمد () دەنێرێ، کە دەگەڕیتەوە قازانجێکی زۆر چاک دەکات، چونکە دەستپاک و لێزان بووە، هەروەها وجودی خودی محمد
() لەو سەفەرەدا بووە هۆی خێرو بەرەکەتێکی ئەوەندە زۆر کە (مَيسَرة)ش هەستی پێ‌کردو سەری سوڕمابوو و کاتێک هاتنەوە هەموو بەسەرهاتەکەی ئەو سەفەرەی بۆ (خديجة) گێڕایەوە و باسی ئەخلاق و ڕەوشتی پێغەمبەری () بۆ دەکات، دیارە (خديجة)ش زۆر سەرسام و خۆشحاڵ بوو بەو ڕەوشتە جوان و بەرزانەی محمد () و شادمانیش بوو بەو قازانجە زۆرەی کە لەو بازرگانی‌یەدا پەیدای کردبوو.
(خديجة ) دڵی بە (محمد )دا دەچێ و بۆی پێشنیار دەکات کە بیخوازێ، دوای ڕاوێژکاری بە مامەکانی ڕازی دەبێ، لە دواییشدا لە ژیانی پێغەمبەردا
() دەردەکەوێت کە (خديجة) چەند ئافرەتێکی هەڵکەوتوو بووە. وە لە ئەنجامدا پێغەمبەر () لە تەمەنی (٢٥) ساڵیدا (خديجة)ی تەمەن (٤٠) ساڵان دەخوازێ کە ئەوە یەکەمین ژنی بووەو تا (خديجة) وەفاتی کرد پێغەمبەر () ژنی دیکەی نەهێناوە(2)،
شایانی باسیشە کە پێغەمبەر () سەرجەم منداڵەکانی کە سێ کوڕی بوون، لەگەڵ، لە گەڵ چوار کچان، هەموویان لە (خديجة) بوون جگە لە (إبراهيم) کە لە (مارية القبطية) بووە، کە ئەویش کەنیزەیەک بوو پادشای (مصر) بۆ پێغەمبەر ()ی نارد، ئەو شەش منداڵەش کە لە (خديجة) بوون بەپێ‌ی ڕیژکردنی زەمەنی‌یەوە بەم شێوەیەن: (ألقاسم، زينب، رقية، أم كلثوم، فاطمة، عبدالله)، وە لەبەر ئەوەی (ألقاسم) یەکەمین منداڵی بووە، بەوەوە (كنية) کراوەو پێ‌یان گوتووە (أبا القاسم) ئەوە لە پێش پێغەمبەرایەتیدا، (عبدالله)ش دوو لەقەبی هەبوو (ألطّاهر، ألطَّيِّب)، وە سێ کوڕەکانی هەرسێکیان پێشی بالغ بوون وەفاتیان کرد.
کچەکانیشی هەر چواریان گەورە بوون، وە ئیمانیان بە پێغەمبەر () هێناوەو هاوسەرگیریان کردوە، (زينب، رقية، أم كلثوم) پێش وەفاتی خۆی وەفاتیان کردووەو (فاطمة)ش شەش مانگ دوای وەفاتی باوکی وەفاتی کردوە ـــ خوا لە هەموویان ڕازی بێت ـــ(3).

www.muslimguide.se

پێغەمبەر () لە تەمەنی (٣٥) ساڵیدا دەبێت کە لافاوێکی گەورە هات‌و زەرەرو زیانێکی زۆری بە (کەعبە) گەیاند، هەموو دیوارەکانی درزو کەلەبەریان تێ دەکەوێت، (قورەیش) بڕیاری نوێکردنەوەیان دا تاکو سەرلەنوێ بە شێوەیەکی چاکتر بنیاتی بنێنەوە.

لەپاش هەوڵ و کۆششی هەموو تاقم و خێڵەکان (کەعبە) بە شێوەیەکی نایاب تر و ڕێک‌و پێک تر دروست کردیەوە تا گەیشتە ئەو ئاستەی کە بەردە ڕەشەکە (ألحجر الاسود) بخەنەوە جێگەکەی خۆی ، ئیدی دەبێتە کێشەیان کە کێ بەردە ڕەشەکە دابنێتەوە، جونکە ئەوە شەرەفێکی گەورە بووە بۆ هەرکەسێک پێ‌ی هەستێ، دوایی لەسەر ئەوە ڕێک دەکەون، کە ڕۆژی دوایی بێجگە لەخۆیان هەرکەسێک یەکەم کەس لە دەرگاوە بێتە ژوور ببێت بە دادوەر (حەکەم) ی نێوانمان، بێگومان بە ویست و ئیرادەی دانایانەی خوای پەروەردگار یەکەم کەسێک کە دەچێتە لایان (محمد ) دەبێت، هەموویان هاوار دەکەن و دەڵین (هذا الامين رضينا هذا محمد) واتە: ئەمە ئەمینە ڕازین، ئەمە موحەممەدە! ئەویش کە پێش پێغەمبەرایەتیشی بە (ألأمين)و ڕاستگۆو چاکەکار ناوی دەرکردبوو.

جا کاتێک مەسەلەی بۆ باس دەکەن، ئەویش خێرا بۆ چارەسەری ئەو کێشەیەی نێوان سەرانی (قوڕەیش) عەباکەی ڕادەخات و بەردەکەی دەخاتە سەر و فەرمانی دایە هەموو سەرەک هۆزەکانی (قوڕەیش) کە هەریەکەو بەشێکی عەباکە بگرن، ئیدی بەردەکە بەرز دەکەنەوە تا دەگاتە ئاستی جێگەکەی خۆی، پاشان بەدەستی موبارەکی بەردەکە دەخاتە جێگەی خۆی، بەو شێوەیە بە لێزانیی و بە حیکمەتی خۆی توانی ئەو کێشە ئاڵۆزەی نێوان سەرەک هۆزەکانی (قوڕەیش) چارەسەر بکات و توانی ئاگری ناحەزی و توڕەبوونیی نێوان خێڵەکان دابمرکێنێتەوە، کە خەریک بوو ببێتە هۆی ڕوودانی کارەساتێکی گەورە (4).



  1. (خديجة) ژنیکی دەوڵەمەندبووەو لە خانەوادە هەرە بەرزەکانی (قورەیش)بووە کە خەڵکی شایەتی چاکەیان دەدات، بە چەندین ناوی وەک (الطاهرة) و (سيدة نساء قريش) ناسراوە، ئەو لە تەمەنی (٤٠) ساڵی دابوو، تەنانەت گەلێک لە پیاوانی (قورەیش) داوای زەواجیان لێودەکردو خوازبێنیان دەکرد، بەڵام ئەو ڕازی نەدەبوو هەر چەندە بێوەژنیش بوو و دوو جار زەواجی کردبوو کە هاوسەرەکانی زوو مردوون و ئافرەتێکی خاوەن تەجروبەش بوو.
  2. بڕوانە: سيرة ابن هشام، ج١، ص (٩٦ ـــ ٩٧)، وه: (البداية والنهاية)، ج٢، ص ٣٧٧.
  3. بڕوانە: سيرة ابن هشام، ج١، ص (٩٨)، وه: (البداية والنهاية)، ج٢، ص (٣٧٧ ــــ ٣٧٨).
  4. بڕوانە ألسيرة النبوية لابن هشام، ج١، ص١٠١،ط١، دار ابن الهيثم.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com