http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se

عبدالله ــــ ى بابی مُحَمَّد () خۆشەویستترین کوڕی بابی بوو لە نێو براکانی دیکەی دا، ئەوە بوو بابی کاتێک ویستی ژنی بۆ بخوازێت (آمِنة ــ ى کچی وَهَب)ی بۆ خواست کە لە بەرێزترینی بنەماڵەکانی (قورەیش) بوو.
پێغەمبەر () بە هەتیوی لە دایک بوو، چونکە ئەو کاتەی لە سکی دایکیدا بوو هێندەی نەبرد کە (عبدالله)ى بابی بە مەبەستی کاروباری بازرگانی سەفەر دەکات بۆ (شام) و لەسەری گەڕانەوەدا لە لای ماڵی خاڵەکانی، کە لە (بَني عدي بن النَّجَّار) بووە لە شاری (يَثرِب) وەفات دەکاو هەر لەوێ دەنێژرێت، (عبدالله) لە تەمەنی (٢٥) ساڵی‌دا کۆچی دوایی کرد(1).
ماوەیەک پاش مردنی (عبدالله)، ئامینە خێزانی منداڵەکەی دەبێت و ئەوەش لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (١٢)ی مانگی (ربيع الأول)(2) بووە لە ساڵی فیل (عامُ الفِيل)(3) دا.
(عبدُالمطلِب)ی خەزووری و (باپیری پێغەمبەر) کە هەواڵی منداڵبوونەکەی پێ دەگات، زۆر شادو دڵخۆش دەبێت و هەر بە ئیلهامیک لە خوداوە ناوی دەنێت (مُحَمَّد)، ئەو ناوەش لەوەوبەر لەنێو عەرەبدا بڵاو نەبوو، تەنانەت چەند کەسێکی کەم هەڵگری ئەو ناوەبوون لە (عبدُالمطلِب)ی باپیریان پرسی بوو: (بۆچی تۆ ناوێک لە ناوەکانی باب و باپیرانییت لێ نەنا؟) لە وەڵامدا دەڵێت: (ئومێدم وایە سوپاس کراو بێت لە ئاسمان و لە زەوی دا) (4).



  1. ألسيرة النبوية لابن هشام / جزء ــ ١، ص ٨٠ ـــــ ٨٢ ط ١ دار بن الهيثم.
  2. مامۆستا (محمود الفلکی) خودا لێی خۆش بێت، بەپێی ڕۆژژمێری (هەتاوی ــــ شمسی) لە مێژووی لە دایک بوونی پێغەمبەری () کۆڵیوەتەوەو گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی بۆی ڕوون بێتەوە کە ڕێکەوتی (٢٠) نیسانی ساڵی (٥٧١) زایینی‌یە.
  3. ساڵی فیل (عامُ الفِيل) ڕووداوێکی بەناوبامگی تێدا بووە کە لە (مەککە)دا ڕوویداوەو عەرەبەکانیش کردوویانەتە مێژوویەک بۆ خۆیان. پوختەی ئەو ڕووداوە ئەوەیە: پادشایەک لە پادشایانی وڵاتی (حەبەشە ـــ ئێستا بە ئەثیوبیا بە ناوبانگە) کە حوکمی (یەمەن)یشیان لەژێر دەست دابووە، شاڵاوێکی هێناوەتە سەر (مەککە) بە مەبەستی ڕووخاندنی (کەعبە)و فیلێکی زۆر گەورەش لە پێشەوەی سوپاکەیان دابووە. دیارە عەرەبەکان لەوەوبەر سوپای وا گەورەو سامناکیان نەدیبوو. خودای گەورە () بۆ ڕێز لێنان لە هاتنی پێغەمبەری چاوەڕوان کراوو بۆ پاراستنی ماڵەکەی خۆیشی (کەعبەی پیرۆز) ئەو سوپا گەورەیەی تەفروتوونا کردووە. قورئانی پیرۆز ئەم بەسەرهاتەی لە سورەتی (الفیل)دا گێڕاوەتەوە. ئیدی لەو ساڵەدا کە ئەو ڕووداوە گەورەیەی تێدا بووە پێغەمبەری خوداش لە دایک بوو.
  4. وشەی (موحەممەد) لە سیفەتێک (ئاوەڵناوێک)ـەوە دێت کە مانای سوپاسکراوو ستایش کراو (محمود) دەگەیەنێت، بەڵام مانای زۆری‌و دووبارە بوون (مبالغة وتكرار)یشی تێدایە، واتە (ئەو کەسی دوای هەر حەمدو سوپاسێک، حەمدی زیاتری دەکرێت. ئەمەش دەلالەتە لەسەر زۆریی ئەو کەسانەی بە چاکی‌و بە ستایشەوە باسی ڕێگای ڕێگای ڕاستی‌و ڕەوشتە گەورەکانی دەکەن.
    جگە لە ناوی (موحەممەد)یش چەندین ناوی دیکەی هەیە وەك (أحمد) لەسەر کێشی (أفعل) ڕێزلێنانی حەمدی زیاترە، واتە: ئەو (حەمدو ستایشەی کە شایستەی ئەوە) ڕێزو بەهای زیاترە لەهی کەسانی دی، هەرەوها ناوی دیکەیشی هەیە.


    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com