http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se

کاتێک تەمەنی پیرۆزی گەیشتۆتە چوار ساڵ (حليمة) و مێردەکەی بڕیاریان دا بیبەنەوە بۆ (مەککە) بۆ لای (آمنة)ی دایکی، بۆیە ئەو دوو ساڵە لە چوار ساڵی تا شەش ساڵی لای دایکی دەمینێتەوە.
کە تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ، دایکی بیری کردەوە کە خۆی و منداڵەکەی بچن بۆ سەردانی خاڵوانی (محمد) لە شاری (يَثرِب) و لە هەمان کاتدا سەرەدانی گۆڕی میردەکەشی بکات. (آمنة) لەو سەفەرەدا خزمەتکارەکەی خۆی واتە:(أُم أيمن)، لەگەڵ خۆیدا دەبات.
ماوەی مانگێک لەوێ دەمینێنەوە پاشان بڕیاری گەڕانەوەیان دا، لە کاروانی‌یەکی گچکە دا لەگەڵ (أُم أيمن) دەگەڕێنەوە بۆ (مەککە)، بەڵام لە ڕیگەی نێوان هردوو شاری (يَثرِب) و (مەککە)و لە جێگەیەک کە بە (ألأبواء) ناو دەبرێت (آمنة) نەخۆشی‌یەکی کتوپڕی گرت و کۆچی دوایی کردو هەر لەوێ بە خاك سپێردرا.
محمد ()و (أُم أيمن) بە تەنیا مانەوە، جارێکی دی تاڵی هەتیوی چەشت، دوای ئەوەی لە سکی دایکی‌دا باوکی وەفاتی کردو بە دیداری شاد نەبوو. پاشان (أُم أيمن) ئەو منداڵە هەتیوە بێ داک و بابە (محمد) دێنێتەوە بۆ (مەککە).
پێغەمبەر () لە ساڵی (ڕزگارکردنی شاری مەککە)دا، سەردانی گۆڕی دایکی لەو جێگەیە کرد کە لێ‌ی نێژرابوو، وەک أبو هريرة () دەفەرموێ: پێغەمبەر () گەرایەوەو گەیشتە (ألأبواء)، لەوێ حوشترەکەی ڕاوەستاند، پاشان چووە لای گۆڕێکی کۆن زۆر گریاو کەس وەک ڕێز نەچوو تا بزانێت بۆ دەگرێ تەنها ئیمامی عمر () نەبێت نزیک بوویەوە لێ‌ی و پێ‌ی گوت: بۆچی دەگری ئەی پێغەمبەری خوا تا ئێمەش بگرین؟ فەرمووی: ئەمە گۆڕی (آمنة ــ ی کچی وهب)ـە داوام کرد لە خوای گەورە کە ڕێگەم بدا داوای لێخۆشبوونی بۆ بکەم، ڕیگەی نەدام، دوایی داوام کرد سەردانی گۆرەکەی بکەم، خوای گەورە ڕێگەی دام. (1).
پاشان (عبدالمطلب)ی باپیری زۆر بە جوانی لەخۆی دەگرێت و نەرم‌و نیانی‌یەکی وەهای بۆ دەنوێنێت کە لەوەوپێش بۆ هیچ کوڕێکی خۆی نەنواندبوو، ئەویش لەبەر چەند نیشانەیەکی جوامێری‌و ڕەوشتبەرزی کە بەدی کردبوون لە (محمد)دا.
ئیبن ئیسحاق دەفەرموێت: (عبدالمطلب گەورەی (قریش) فەرشێکی تایبەتی هەبوو لەژێر سێبەری دیواری (کەعبە)دا و کوڕانی هەمووی بەچواردەوریدا لەسەر زەوی‌یەکە دادەنیشتن، پێغەمبەری خوا () بە منداڵی دەهات لەسەر فەرشەکە دادەنیشت بەڵام کوڕانی (عبدالمطلب) دووریان دەخستەوە، عبدالمطلب ئەگەر ئاگای لێ بوایە دەیگوت: واز لە کوڕەکەم بهێنن، وەڵاهی ئەم کوڕەم دەبێتە کەسێکی زۆر گەورە، پاشان دەیهێناو لە پەنا خۆیدا لەسەر فەرشەکە دای دەناو ڕێزی لێ دەگرت‌و بەزەیی پێدا دەهاتەوەو دەستی دەهێنا بە پشتی‌داو زۆر خۆشحاڵ دەبوو بە بینینی ڕوخساری پیغەمبەر ) (2).
بەڵام ئەم نازو خۆشەویستی‌‌ و لاواندنەوەیە تەنها دوو ساڵی خایاندو جارێکی دی برینی هەتیوی و بێ نازی لە دڵی (محمد)دا سەر لەنوێ کولایەوە، تەمەنی پیرۆزی هەشت ساڵ بوو کە باپیری کۆچی دوایی دەکات‌‌، ئینجا دەکەوێتە لای (أبو طالب)ی مامی‌و، ئەمیش کابرایەکی هەژار دەبێت، بەڵام وێڕای ئەوەش بەخشندەو دڵفراوان و گەشبین دەبێت‌و (محمد)ی برازاشی بەڕادەیەک خۆش دەویست کە هیچ کوڕیکی خۆی هێندە خۆش نەویستبوو. ئەویش هەمیشە لەلای مامی‌یەوە دەخەوت‌و ئەگەر مامی بۆ کارێک بڕۆشتایە لەگەڵ خۆیدا دیبرد

(محمد) لە ماوەی ساڵانی منداڵیی‌دا نموونەیەکی بەرزی چاوتێری و قەناعەت و لەخۆبڕان بوو و تەنانەت دوور بوو لەو جۆرە کردارە گچکەو وردانەی کە منداڵان خوویان پێوە دەگرن و پێوەی خەریک دەبن. (حالەت هەتیوی)یش شوێنەواریکی قووڵ و ئازاربەخشی لە دەروونی (محمد)دا جێ‌هێشتبوو، بەڵام دیارە بەهۆی ئەو سەرپەرشتیاری‌یەی پڕ سۆزو ئەوینەی مامی‌یەوە ئازاری ئەو حاڵەتەی لەسەر سووک ببوو. هەروەک خودای گەورەش () لە قورئاندا ئەو نیعمەتەی بیرخستبوویەوەو فەرموویەتی:
    {{أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ﴿٦﴾}} ألضُّحى
واتە: ئایا خوای پەروەردگارت بە هەتیویی نەیدیتی‌و، خێرا پەناو داڵدەی نەدایت و نەحەوایتەوە؟!

پێغەمبەر () هەر لەسەرەتاوە چاوی لە کارو کەسابەت بووەو حەزی نەکردووە بار بێت بەسەر شانی کەسەوە، بۆیە لە تەمەنی دوای بالغ بوونیدا شوانی کردووە، وەک بۆخۆی دەفەرموێ: «مَا بَعَثَ اللَّهُ نَبِيًّا إِلَّا رَعَى الْغَنَمَ فَقَالَ أَصْحَابُهُ وَأَنْتَ فَقَالَ نَعَمْ كُنْتُ أَرْعَاهَا عَلَى قَرَارِيطَ لِأَهْلِ مَكَّةَ» (3).
واتە: خوا هیچ پێغەمبەرێکی ڕەوانە نەکردوە، مەگەر شوانی کردوەو مەڕی لەوەڕاندوە، هاوەڵەکانی پێ‌یان گوت: ئەتۆش ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: بەڵێ من شوانیم دەکرد بۆ خەڵکی مەککە لەسەر چەند (قیراط)ێک. واتە: بە مووچەیەکی دیاری.

www.muslimguide.se

محمد () لەنێو گەلەکەی‌دا بە ئەدەب ترین کەس و ڕاستگۆترینیان و دەستپاکترینی هەموویان بووە، دوور بووە لە بەدکاری‌و لەو ڕەفتارە ناهەموارانەی کە ڕەوشتی پیاوان لەکەدار دەکەن، هەر بۆیەش بە (ألأمين) ناوبانگی دەرکردووە، واتە: کەسێکی جێ‌ی متمانەو دەستپاک و دەم پاک و داوێن پاک، چونکە خودای گەورەش هەموو سیفەتە بەرزو جوانەکانی تێدا کۆکردبوویەوە، وەک بۆخۆی دەربارەی قۆناغەکانی منداڵی‌و نەوجەوانی‌ی خۆی دەفەرموێ:
« مَا هَمَمْتُ بِقَبِيحٍ مِمَّا كَانَ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ يَهُمُّونَ بِهَا إِلا مَرَّتَيْنِ الدَّهْرَ كِلْتَاهُمَا يَعْصِمُنِي اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ مِنْهَا، قُلْتُ لَيْلَةً لِفَتًى مِنْ قُرَيْشٍ بِأَعْلَى مَكَّةَ فِي أَغْنَامٍ لأَهْلِنَا نَرْعَاهَا: انْظُرْ غَنَمِي حَتَّى أَسْمُرَ هَذِهِ اللَّيْلَةَ بِمَكَّةَ كَمَا يَسْمُرُ الْفِتْيَانُ، قَالَ: نَعَمْ، فَخَرَجْتُ فَجِئْتُ أَدْنَى دَارٍ مِنْ دُورِ مَكَّةَ، سَمِعْتُ غِنَاءً وَضَرْبَ دُفُوفٍ وَزَمْرًا، فَقُلْتُ: مَا هَذَا؟ قَالُوا: فُلانٌ تَزَوَّجَ فُلانَةَ، لِرَجُلٍ مِنْ قُرَيْشٍ تَزَوَّجَ امْرَأَةً مِنْ قُرَيْشٍ، فَلَهَوْتُ بِذَلِكَ الْغِنَاءِ وَبِذَلِكَ الصَّوْتِ حَتَّى غَلَبَتْنِي عَيْنَيَّ، فَمَا أَيْقَظَنِي إِلا مَسُّ الشَّمْسِ، فَرَجَعْتُ إِلَى صَاحِبِي، فَقَالَ: مَا فَعَلْتَ؟ فَأَخْبَرْتُهُ، ثُمَّ قُلْتُ لَهُ لَيْلَةً أُخْرَى مِثْلَ ذَلِكَ، فَفَعَلَ، فَخَرَجْتُ فَسَمِعْتُ مِثْلَ ذَلِكَ، فَقِيلَ لِي مِثْلَ مَا قِيلَ لِي، فَلَهَوْتُ بِمَا سَمِعْتُ حَتَّى غَلَبَتْنِي عَيْنَيَّ، فَمَا أَيْقَظَنِي إِلا مَسُّ الشَّمْسِ ثُمَّ رَجَعْتُ إِلَى صَاحِبِي، فَقَالَ لِي: مَا فَعَلْتَ ؟ فَقُلْتُ: مَا فَعَلْتُ شَيْئًا. قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: فَوَاللَّهِ مَا هَمَمْتُ بَعْدَهُمَا بِسُوءٍ مِمَّا يَعْمَلُ أَهْلُ الْجَاهِلِيَّةِ، حَتَّى أَكْرَمَنِي اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ بِنُبُوَّتِهِ.» (4).
من هیچ کاتێک سەوداسەری کارێک نەبووم لەو کارانەی کە خەڵکی لە سەردەمی نەفامی (جاهیلی‌یەت ـــــ ألجاهلية) (5) ئەنجامیان دەدا تەنها دوو جار نەبێت کە لە هەردوو جارەکەشدا خودای گەورە بواری نەدام و پاراستمی، لە درێژی فەموودەکەیدا دەفەرموێ: شەوێک مەڕم دەلەوەڕاند لە پشتی (مەککە) بە شوانێکی هاوەڵم گوت: ‌‌ئاگات لە مەڕەکانم بێ تا دەچمەوە (مەککە) و منیش وەك ئەو گەنجانەی ئەوێ بۆخۆم کەیف و سەفایەک بکەم، ئینجا کەوتمە ڕێ‌و لەگەڵ گەیستنم بۆ شارو نزیک بوونەوەم لە یەکەمی خانووی (مەککە)دا گوێم لە دەنگی دەف و تەپڵ و شمشاڵ و گۆرانی بوو، گوتم ئەوە چی‌یە؟ گوتیان ئەوە فڵان ئافرەتەیە شووی کردووە بە فڵان پیاو.
دەفەرموێ: منیش گوێم هەڵخست بۆ ئەو دەف و شمشاڵە تا خەوم لێ‌کەوت‌و بە گەرمای ڕۆژ بەخەبەر هاتمەوە، هەروەها دەفەرموێ:
جاری دووەمیش کە هەر بەتەمای کردارێکی وابووم و کە خوداش پاراستمی، ئەوەبوو شەوێکی دیکەش دیسان چوومەوە هەروەک جاری پێشوو بوو تا خوای پەروەردگار خەوی لێ‌خستمەوەو نەیهێشت گوێم لە هیچ ئاهەنگێکی نەفامی بێت‌و وای لێ‌کردم جارێکی دی بە فیکرو خەیاڵیشمدا نەیەت، ئیدی هەرگیز دوای ئەوە بە تەمای هیچ کردارێکی لەو جۆرانە نەبوم‌و خەیاڵم بەلای هیچ گوناهێکدا نەبرد.





  1. عن بريدة () قالَ: كُنَّا مَعَ النَبِيّ () فِي غَزوَةِ الفَتْح فَنَزَلَ بِنَا وَ نَحنُ مَعَهُ قَريبٌ مِنْ ألْفِ رَاكِب فَانْتَهَى إلى رَسْمِ قَبْرٍ فَجَلَسَ وَ جَلَسَ النَّاس حَولَهُ، فجَعَلَ يتَحَرَّك رأسه كالمخاطب ثُمَّ بَكى، فاستَقْبَلَهُ عُمَرٌ فقال: ما يُبكيكَ يا رسولَ اللهِ قالَ: «هذا قبرُ آمنةَ بنتِ وهبٍ استأذنتُ ربي في أن أزورَ قبرَها فَأذِن لي واستأذنتُه في الاستغفارِ لها فأبى عليَّ (فَدَمَعَتْ عَيْنَايَ رَحْمَةً لَهَا مِنَ النَّارِ)». أخرجه أحمد (٣٥٥/٥، ٣٥٧، ٣٥٩)، و إبن أبي شيبة (١٣٩/٤) والحاكم (٣٧٦/١) وغيرهم، وصححه الشيخ الألباني في أحكام الجنائز (ص: ٢٣٨).
  2. بڕوانە سيرة ابن هشام (٢١٧/١)، والبيهقي في دلائل النبوة (٢١/٢)، وابن سعد في الطبقات (٩٤/١).
  3. صحيح البخاري، رقم الحديث ٢٢٦٢ .
  4. رواه إبن ماجة والحاكم وأبو نعيم في (دلائل النبوة)، وقال الحاكم: صحيح على شرط مسلم. .
  5. (جاهیلی‌یەت ـــــ ألجاهلية): بە سەردەمی پێش هاتنی ئیسلام دادەنرێت. قورئانیش بۆیە ئەو ناوەی بۆ داناوە چونکە لەو زەمانەدا گوناه و تاوان زۆر ئەنجام دەدراو بە ڕەواشیان دەزانی.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com