http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se

(بخاري) (1) و (ابن هشام) (2) لە عائشة () هێناویانە کە گوتوویەتی: پێغەمبەر () عادەتی وابوو کە هەموو ڕۆژێ پێش نیوەڕۆ یان داوای نیوەڕۆ دەهات بۆ ماڵی بابم، بەڵام ئەو ڕۆژەی کە پێغەمبەر () مۆڵەت درا کە کۆچ بکا لە (مەککە)وە بۆ (يثرب) کاتی نیوەڕۆ کە قەت عادەتی وا نەبوو لەو وەختانەدا بێ بۆ لامان(3)، هات، کە (أبو بكر) پێغەمبەری () بینی گوتی: دیارە شتێک هەیە بۆیە پێغەمبەر () لەم کاتەدا دێت بۆ لامان، ئنجا کە هات (أبو بكر) جێگاکەی خۆی بۆ چۆڵ کردو فەرمووی لێکردو پێغەمبەر () دانیشت‌و فەرمووی: (أبو بكر) کێ‌ی لێ‌یە بابچێتە دەرەوە چەند قسەیەکم هەن، (أبو بكر) گوتی: بەدایک‌و بابەوە بەقوربانت بم، تەنیا دوو کچەکەم (عائشة و أسماء)ی لێن، ئنجا پێغەمبەر () فەرمووی: خوا مۆڵەتی پێدام کە کۆچ بکەم، (أبو بكر) گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا () ئایا منیش لە خزمەتدا دەبم لەو کۆچەدا؟! پێغەمبەر () فەرمووی: بەڵێ، (عائشة) دەڵێ: سوێند بەخوا تا ئەو کاتەش نەمدەزانی کە جاری وا هەیە دەگونجێ ئینسان لە خۆشیان بگری، تا (أبو بكر)م بینی کە لە خۆشیان فرمێسکی بە چاواندا هاتنە خوار، ئنجا (أبو بكر) گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا! دوو حوشتری سوارییم هەن کە بۆ ئەو مەبەستەم ئامادە کردوون، ئنجا ڕێ پیشاندەر (دەلیل)ێکی بەکرێ گرت کە ناوی (عبدالله بن أريقط) بوو کە پیاوێکی زۆر شارەزا بوو وە لەسەر ئاینی کافرانی (قوڕەیش) بوو بەڵام پیاوێکی (ئەمین) بوو، تاکو ڕێنمایی ڕێگاکەیان بکات‌و ڕێ‌ی سەفەریان پێشان بدا، وە هەردوو حوشترەکەیان پێ سپارد، تاکو ئەو ڕۆژەی کە ئاگاداری دەکەنەوە.

پاش ڕێککەوتن لەسەر پلانی کۆچکردنەکە، پێغەمبەری خوا () گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، چاوەروانی هاتنی شەوی دەکرد.







  1. صحيح البخاري، برقم: ٣٩٠٥، ٤٠٩٣
  2. (ألسيرة النبوية لابن هشام)، ج٢، ص ٢٥١ ــــ ٢٥٢
  3. چونکە پێغەمبەر () زۆر موڕاعاتی خەڵکی کردوەو لە کاتێکدا سەردانی نەکردوون کە کاتی ئیسراحەتیان بێ.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com