http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر

بوونی (زینب)ی کچی (جحش) بە هاوسەری پێغەمبەر . . . . . .

دایکی ئیمانداران خاتوو(زينب بنت جحش)، پورزای پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ، له‌ پێش دا پێغەمبەر داوای کردو خواستی بۆ (زيد بن حارثة)، که‌ له‌کاتی سه‌رده‌می جاهیلیدا پێغەمبەر کردبووی بە کوڕی خۆی واتە (تَبَنِّي) کردبوو و بە (زەیدی کوڕی محمد) بانگی لێ‌دەکرا.

(عبدالله بن جحش)و (زينب بنت جحش)ی خوشکی کە زانیان ئەو داخوازییە بۆ پێغەمبەر نیەو بۆ (زید)ە، پێیان ناخۆش بوو، وە (زینب) خۆی لە (زید) بە گەورەتر دەزانی‌و دەیگوت: من ئافرەتێکی (قورەیش)ییم‌و لە (بني هاشم)و کچە پووری پێغەمبەرم و، تا خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی ناردەخوارێ‌و دەفەرموێ(1):
{{وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّـهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا ﴿٣٦﴾}} ألأحزاب.
واتە: بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار نیە، کاتێک کە خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری شتێک بدەن ئەوان سەرپشک بن (لە ئەنجامدانی ئەو کارە، چونکە) ئەوەی سەرپێچی بکات لە فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی، ئەوە ئیدی بە ئاشکرا گومڕاو سەرلێشێواوە.

بەو شێوەیە (زينب بنت جحش) لە (زيد بن حارثة) مارە کراو گواستیەوە، بەڵام چونکە (زینب) خۆی پێ لەو گەورەتر بوو، هەمیشە لەگەڵ (زید) پەیوەندییان سارد بوو و خۆی بەسەریدا هەڵدەکێشاو، ئەویش سکاڵای لەوبارەوە دەبردە لای پێغەمبەری خوا و دەیگوت ئەو ئافرەتە بەکەڵکی من نایەت‌و دەمەوێ تەڵاقی بدەم، بەڵام پێغەمبەر نەیدەهێشت ئەو کارە بکا (2)، لەوبارەوە خوای گەورە دەفەرموێ:
{{وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّـهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّـهَ ........ ﴿٣٧﴾}} ألأحزاب.
واتە: کاتێک کە تۆ بەو کەسەت دەگوت کە خوا چاکەی لەگەڵ کردوە، و تۆش چاکەت بەسەریەوە هەبووە: هاوسەرەکەت لای خۆت بهێلەوەو لەخوا بترسەو (تەڵاقی مەدە)!

پێغەمبەر لەلایەن خواوە ئاگادار کرایەوە کە دەبێ (زینب) لەخۆی مارە بکات، ئەگەرچی ئەمرۆش ژنی (زید)ە، چونكه‌ خوا ده‌یه‌وێ به‌و كارو كرده‌وه‌یه‌ یاسایه‌كی سه‌رده‌می نه‌فامیی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌بوو له‌یاسای ئه‌واندا ژنی به‌كوڕكراو یاساغ بوو ماره‌ بكرێت، وه‌كو كوڕی پشتی خۆی داده‌نرا، ژنه‌كه‌یشی ده‌بووە‌ بووكی! دیاره‌ دركاندن و ئاشكراكردنی كارێكی ئاوا لای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ شتێكی زۆر گران و قورس بوو، چونكه‌ تا ئێستا باو نه‌بووه‌ هیچ كه‌سێك ژنی به‌كوڕ كراوی خۆی ماره‌ بكات، جا خوای زانا بۆ ئەوەی ئەو عادەتە هەڵبوەشێنێتەوە، دوای تەڵاقدرانی (زینب) لەلایەن (زید)ەوەو بەسەرچوونی عیددەی، (زینب)ی لە پێغەمبەر مارە کرد، وە ئەو ئایەتەی ناردە خوارێ کە دەفەرموێ:
{{ ...... فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا ...... ﴿٣٧﴾}} ألأحزاب.
واتە کاتێک کە (زید) کاری پێ‌نەماو وازی لێ‌هێنا (جیابوونەوەو تەڵاق کەوتە نێوانیان)، ئێمە (زینب)مان لەتۆ مارە کرد، حیکمەتەکەشی ئەوەبوو کە دەفەرموێ:
{{ ...... لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا ۚ ...... ﴿٣٧﴾}} ألأحزاب.
واتە: بۆ ئەوەی کە بڕواداران هیچ سەغڵەتییەکیان لەسەر نەبێ، سەبارەت بە مارەکردنەوەی هاوسەری کەسانێک کە کردوویانن بە کوڕی خۆیان دوای ئەوەی کە ئەوان دەستیان لێ هەڵدەگرن‌و وازیان لێدێنن.

دیارە دوای ئەوەی (زينب بنت جحش) بە فەرمانی خوا بوو بە هاوسەوری پێغەمبەر ، هەمیشە شانازی بەسەر باقی هاوسەرەکانی دیکەی پێغەمبەر دا دەکردو دەیگوت: ((زَوَّجَكُنَّ أَهَالِيكُنَّ وَزَوَّجَنِي اللَّهُ تَعَالَى مِنْ فَوْقِ سَبْعِ سَمَوَاتٍ))(3)، واتە: ئێوە کەس‌و کارتان لە پێغەمبەری مارە کردوون، بەڵام من خوا لە سەرووی حەوت ئاسمانەوە لە پێغەمبەری مارە بڕیوم، چونکە خوای گەورە فەرمووی:
{{ ...... فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا ...... ﴿٣٧﴾}} ألأحزاب.

سەرییەکان‌و غەزوەکان . . . . . .

دوای ئەوەی پێغەمبەر لە جەنگی (ألأحزاب)و (بني قريظة)دا سەرکەوتنی بەدەست هێنا چەند سەرییەکی نارد بۆ سەر دوژمن، لەوانە: ١ــــ سەرییەی (محمد بن مسلمة): ئەوە یەکەمین (سرية) بوو کە پێغەمبەر ناردی بۆ سەر دوژمن، لە (١٠) مانگی (محرم)ی ساڵی (٦)ی کۆچیدا بە سەرپەرشتی (محمد بن مسلمة) بە (٣٠) جەنگاوەرەوە، ناردی بۆ (قرطاء) لە خاکی (نجد)، بەسەر (بني قرطاء)یان دادا، سەرەنجام (١٠) كەسیان لێ کوشتن‌و مەڕوماڵاتێکی زۆریشیان لێ بە غەنیمەت گیراو ئەوانی دیکەیان هەڵاتن.

٢ــــ هەر لە ساڵی (٦)ی کۆچیدا، پێغەمبەر سەرییەی (عبدالرحمن بن عوف)ی نارد بەرەو ماڵەکانی (بني کلب) لە (دومة الجندل)، سێ ڕۆژ لەوێ مانەوەو خەڵکیان بانگ کرد بۆ ئیسلام‌و کەمێکیان موسڵمان بوون، دوایی گەڕانەوە بۆ (مدینة).

٣ــــ غەزای (ذي قَرَد) یان غەزای (الغابة): هەر لە مانگی (ربيع الأول)ی ساڵی (٦)ی کۆچیدا، (عيينة بن حصن الفزاري) کە لە هۆزی (غطفان) بوو، بە چل سوارەوە هات بۆ دەوری (مدینة)و بەسەر حوشترەکانی موسڵمانان‌و ئەوانەی لەژێر چاودێری پێغەمبەر دا دەبن دادەدەن‌و (ذر)ی کوڕی (أبي ذر الغفاري)، کە لایان دەبێ دەکوژن‌و خێزانەکەشی کە لەگەڵی دەبێ بەدیل دەگرن‌و، حوشترەکانیان بە تاڵان دەبەن.
کە پێغەمبەر ئەو هەواڵە دەبیستێ بە پێنج سەد کەسەوە بۆیان دەچێ‌و لە شاخێک لە (ذي قَرَد) دەگەنە دوژمن، چەند کەسێک لە کافرەکان دەکوژن‌و، حوشترەکانیش دەستێننەوە لەگەڵ خێزانی (ذر)، کە گرتبوویان ئەویش ئازاد دەکەن.

کوشتنی سلام بن أبي الحقيق . . . . . .

(سلام بن أبي الحقيق) یەکێک بووە لە جوولەکەکانی (بني النضير)و یەکێک بووە لەوانەی کە زۆر دژایەتی پێغەمبەر ی کردوەو، لە کۆکردنەوەی سوپای (احزاب)دا بۆ سەر (مدینة) دەوری باڵای هەبووە، بۆیە پێغەمبەر چەند پیاوێکی لە پشتیوانان (ألأنصار) ناردە سەری لە (خیبر)، سەرەنجام ئەو چەند پیاوە توانیان خۆ بگەیەننە شوێنی (سلام بن أبي الحقيق)و بیکوژن‌و کارەکایان ئەنجام داو گەڕانەوە (مدینة).


  1. رواه الطبراني عن قتادة، مسند صحيح، وأخرجه الطبري عن إبن عباس، انظر: (الباب النقول في اسباب النزول) للسيوطي، ص١٩٠.
  2. أخرجه الحاكم عن أنس، انظر: المصدر السابق، ص١٩١، و (المصباح المنير في تهذيب تفسير ابن كثير)، ص ١٠٩١.
  3. صحيح البخاري برقم: ٧٤٢٠.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com