http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر

نامەکانی پێغەمبەر بۆ پادشاو دەسەڵاتدارەکان . . . . . .

دوای گەڕانەوەی پێغەمبەر لە (حديبية) وای بەچاک زانی کە ئیدی کاتی ئەوە هاتووە نامە بنێرێ بۆ پادشاو دەسەڵاتدارانەی کە حوکمی وڵاتەکانی خۆیان لەو سەردەمەدا دەکردو مەبەست‌و نێوەڕۆکی ئیسلامیان تێبگەیەنێ، وە هەر نامەیەکیش کە ناردی بە مۆرێک ئیمزا کرابو کە تازە دروست کرابو و ڕستەی (محمد رسول الله)، (محمد) لە خوارەوە، (رسول) لە نێوەندی‌و (الله) لەسەرەوە.

یەکەم: نامەی پێغەمبەر بۆ (هِرَقْلْ) پادشای ڕۆم
پێغەمبەر نامەیەکی بە (دحية الكلبي)دا بۆ (هِرَقْلْ)ی ئیمپراتۆری ڕۆم ناردو(1) تێیدا هاتبوو:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ. مِنْ مُحَمَّدٍ عَبْدِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى هِرَقْلَ عَظِيمِ الرُّومِ، سَلاَمٌ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى، أَسْلِمْ تَسْلَمْ، يُؤْتِكَ اللَّهُ أَجْرَكَ مَرَّتَيْنِ، فَإِنْ تَوَلَّيْتَ فَإِنَّ عَلَيْكَ إِثْمَ الأَرِيسِيِّينَ و {{قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّـهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّـهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴿٦٤﴾}} آلِ عِمران.
واتە: بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان . . . لە (محمد)ی بەندەو پێغەمبەری خوداوە، بۆ (هِرَقْلْ)ی گەورەی ڕۆم . . . سەلام لەوکەسەی شوێنی هیدایەت دەکەوێ، دوای ئەمە . . . من بانگت دەکەم بە بانگەوازی ئیسلام. موسڵمان بە سەلامەت دەبی‌و خودا دووچەندانە پاداشتت دەداتەوە (واتە: جارێک لەسەر وازهێنانی لە نەصڕانییەت‌و جارێکیش لەسەر ئەوەی کە شوێنی ئیسلام دەکەوێ) خۆ ئەگەر بەدەم ئەم بانگەوازەدا نەیەیت‌و ڕووت وەرگێڕی، ئەوا گوناهی کرێکارو جوتیارانی وڵاتەکەت لەئەستۆدایە، وە (ئەی خاوەن کتێبەکان! وەرن بۆ بڕواهێنان بە وشەیەک کە بۆ هەموو لایەکمان یەکسانە: جگە لە (ألله) نەپەرستین، وە هیچ جۆرە هاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەین، وە هەندێکمان هەندێکمان لەجیاتی خودا نەکەینە پەروەردگار، جا ئەگەر پشتیان هەڵکرد ئەوە بڵێن: شایەدی بدەن کە ئێمە موسڵمانین‌و ملکەچی فەرمانی پەروەردگارین).

دیارە (هِرَقْلْ) نامەکەی وەردەگرێ‌و دەیەوێ لە پێغەمبەر بکۆلێتەوە، بۆیە داوا لەدارودەستەکەی کرد چەند پیاوێکی عەرەبی کەشتیاری ناو وڵاتەکەی خۆی بۆ بانگ بکەن تاکو دەربارەی پێغەمبەر پرسیاریان لێ‌بکەت، ئەوانیش لە وڵاتدا دەگەڕێن بەدوای خەڵکی عەرەب‌داو تا دواجار وا ڕێکەوت (أبو سفيان)یان لە (شام) دۆزی‌یەوە کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی (قورەیش)دا بۆ بازرگانی لەوێ بوون‌و بانگیان کردن بۆ بۆ دیداری ئیمپراتۆر، ئەویش دەربارەی پێغەمبەر چەند شتێک لە (أبو سفيان) دەپرسێ، دوایی بە (أبو سفيان) دەڵێ: ((فَإِنْ كَانَ مَا تَقُولُ حَقًّا فَسَيَمْلِكُ مَوْضِعَ قَدَمَيَّ هَاتَيْنِ))(2). واتە:ئەگەر ئەوەی دەیڵێ‌ی ڕاست بێ، ڕۆژێک ئەو پیاوە (محمد) دەبێتە خاوەن‌و سەرداری ئەم جێگەیەی کە لەسەری وەستاوم.

دووەم: نامە بۆ کیسرا پادشای (فارس)
هەروەها پێغەمبەر نامەی نووسی بۆ کیسراو بە (عبدالله بن حذافة السهمي)دا نارد، بەم شێوەیە:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ. مِنْ مُحَمَّدٍ رَسُولِ اللَّهِ إِلَى كِسْرَى عَظِيمِ فَارِسَ، سَلاَمٌ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى، وَآمَنَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ، وَشَهِدَ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ؛ وَأَدْعُوكَ بِدُعَاءِ اللَّهِ، فَإِنِّي أَنَا رَسُولُ اللَّهِ إِلَى النَّاسِ كَافَّةً؛ لأُنْذِرَ مَنْ كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ. فَإِنْ تُسْلِمْ تَسْلَمْ، وَإِنْ أَبَيْتَ فَإِنَّ عَلَيْكَ إِثْمَ الْمَجُوسِ.
واتە: بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان، لە (محمد) پێغەمبەری خوداوە بۆ کیسرا گەورەی (فارس)، سڵاو لەو کەسەی کە شوێنی ڕێنمایی خودا دەکەوێ‌و، ئیمان بە خوداو پێغەمبەری خودا دێنێ، وە شایەدی دەدا کە بێجگە لە (ألله) هیچ پەرستراوێک نی‌یە، وە کە من ڕەوانەکراوی خودام بۆ تێکڕای خەڵکی، تا ئەو کەسەی زیندووەو لەژیان دایە ئاگادارو وریا بکەمەوەو بڕیاری سزای خوداش لەسەر کافران جێگیر بێ‌و شایستەی سزابن . . . موسڵمان بە سەلامەت دەبی! ئەگەر ڕازی نەبی گوناهی (مجوس) لە ئەستۆی تۆدایە.
دوای ئەوەی کیسرا نامەکەی خوێندەوە، نامەکەی دڕاند، بۆیە پێغەمبەریش دووعای لێکرد کە خوای کاربەجێ موڵک‌و سەڵتەنەیان لەبەریەک هەڵوەشێنێ، دوایی زۆری نەبرد کە کیسرا بەدەستی کوڕەکەی خۆی کوژرا (3).

نامەی پێغەمبەر بۆ (ألنَّجاشي) پادشای حەبەشە
پێغەمبەر نامەیەکیشی بۆ (ألنَّجاشي) پادشای حەبەشە نارد، کە هەڵگری نامەکە (عمرو بن أمية الضمري) بوو.

نامەی پێغەمبەر بۆ (ألمقوقس) پادشای (مصر)
پێغەمبەر نامەیەکیشی بۆ (ألمقوقس) پادشای (مصر) نارد، کە هەڵگری نامەکە (حاطب بن أبي بلتعة) بوو.

نامە بۆ پادشای (دمشق)
نامەیەکیشی بۆ (ألمنذر بن الحارث بن أبي شمر الغساني)ی پادشای دیمەشق نوسی، بە (شجاع بن وهب)دا بۆی نارد.

نامە بۆ پادشای (بحرین)
نامەیەکیشی بۆ (ألمنذر بن ساوي العبدي) پادشای بەحرەین نوسی، کە بە (أبو علاء الحضرمي)دا بۆی نارد، لە وەڵامی نامەکەیدا موسڵمان بوو.

ئنجا هەریەک لەم پادشایانە بەجۆرێک وەڵامی پێغەمبەر یان دایەوە، جگە لە کیسرا کە نامەکەی دڕاند، وە پێغەمبەر دووعای لێکردن.
دیارە بە ناردنی ئەو نامانە بۆ پادشاو مەلیکەکان، پێغەمبەر توانی بانگەوازی خوایان پێ ڕابگەیەنێ‌و تێ‌یان بگەیەنێ کە ئەو پێغەمبەری خودایەو شوێنگەوتنی پێویستە، کە لە ئەنجامدا هێندێکیان بڕوایان پێی هێناو هەندێکیشیان بڕوایان پێی نەهێنا.

قەزا کردنەوەی عومرە (عمرة القضاء) . . . . . .

ئەو عومرەیە پێ‌ی گوتراوە قەزا کردنەوەی عومرە (عمرة القضاء)، چونکە ساڵی پێشوو بەهۆی ڕێککەوتننامەکەی (حديبية؟ لەگەڵ موشریکەکاندا پێغەمبەر عومرەی نەکردو گەڕایەوە (مدينة)، جا لە مانگی (ذو القعدة)ی ساڵی حەوتەمی کۆجی ئەو عومرەیان گێڕایەوە.

بۆ ئەو مەبەستە پێغەمبەر و موسڵمانان لەگەڵیدا دەرچوون بەرەو (مکة) بە نیازی ئەنجامدانی عومرە، ئەمجارە ژمارەیان (٢٠٠٠) کەس بوون، هەروەها چەکی شەڕیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردبوو، ئەویش شمشێر بوو، بۆ پاراستنیان، وە پێغەمبەر (٢٠٠) سواری ئامادە کردبو بە سەرکردایەتی (محمد بن مسلمة)و فەرمانی پێکردن لە سنووری (مکة) دەرنەچن، وە وەکو پەیمانیان دابوو، خۆیان تەنیا بە شمشێری نێو کالانەوە چوون، وە سێ ڕۆژ لە (مکة) مانەوەو عومرەیان ئەنجام داو دوایی (قورەیش) پێغەمبەر یان ئاگادار کردەوە کە ماوەکەی تەوا بووەو با (مکة) بەجێ بهێڵی، هەر لەو ماوەیادا پێغەمبەر (ميمونة بنت الحارث)ی مارە کردو، دوای سێ ڕۆژ گەڕایەوە بۆ (مدينة).


بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، تکایە بڕۆ بۆ لاپەڕی "٢" . . .





  1. صحيح البخاري، برقم: ٧، وصحيح مسلم، برقم: ١٧٧٣.
  2. صحيح البخاري، برقم: ٧.
  3. صحيح البخاري، برقم: ٤٤٢٤.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com