http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se


نەسەبی پێغەمبەری خوا () کە هەموو زانایان‌و مێژووزان‌‌و پسپۆڕان لە ژیاننامەی پێغەمبەر () کە پێشیان دەگوترێ زانایانی ڕەچەڵەکناس (علماء الأنساب) هەمویان لەسەری یەک دەنگن بەبێ هەڵاواردن، ئەویش ئەو زنجیرەیەیە کە لە خۆیەوە دەست پێ‌دەکات تا دەگاتە (عدنان) کە یەکێکە لەنەوەی (إسماعيل)ی کوڕی (إبراهیم) ــــ علیهما السلام ـــ ئەوەش کە زانایان ڕا جیاییان تێیدا هەیە ئەوەیە کە لە عەدنانەوە تا دەگاتە ئیسماعیل، جا لە (محمد)ەوە () تا دەگاتە عەدنان کە بیست‌و دوو پشتە ئەوە هەموویان زانایان لەسەری یەک دەنگن.
ئەویش بەم شێوەیەیە:

پێغەمبەری خوا (مُحَمّد ــــ ى کوڕی عبدالله ــ ى، کوڕی عبدالمطلب، كوڕی ھاشم ــ ى، كوڕی عبدمناف ـــ ى، كوڕی قصي، كوڕی کلاب، كوڕی مرّة، كوڕی کعب، كوڕی لؤي، كوڕی غالب، كوڕی فهر، كوڕی مالك، كوڕی النضر، كوڕی كنانة، كوڕی خزيمة، كوڕی مدركة، كوڕی إلياس، كوڕی مضر، كوڕی نزار، كوڕی معد، كوڕی عدنان. (ڕەچەڵەکی لە کۆتاییدا دەچێتەوە سەر ئیسماعیلی کوری ئیبراهیم ).

نەسەبی بەڕێزی پێغەمبەر () لە بەناوباگترین نەسەبی عەرەبە:
١ـــ واثلة بن الأسقع () دەگێڕیتەوە کە پێغەمبەر () فەرموویەتی:
«إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى مِنْ وَلَدِ إِبْرَاهِيمَ إِسْمَاعِيلَ، وَاصْطَفَى مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ بَنِي كِنَانَةَ، وَاصْطَفَى مِنْ بَنِي كِنَانَةَ قُرَيْشًا، وَاصْطَفَى مِنْ قُرَيْشٍ بَنِي هَاشِمٍ، وَاصْطَفَانِي مِنْ بَنِي هَاشِمٍ».(1)
واتە: خوای گەورە لە کوڕانی ئیبراهیم ئیسماعیل ــ ی هەڵبژاردووە، لە کوڕانی ئیسماعیل ــ یش کینانە ــ ی هەڵبژارد، وە لە کینانە ــ ش قوڕەیش ــ ی هەڵبژارد، وە لە قوڕەیش ــ یش بەنی هاشمی هەڵبژارد، وە لە بەنی هاشم ــ یش منی هەڵبژارد.
٢ـــ أبو هريرة () دەفەرموێ: پێغەمبەری خودا () فەرموویەتی:
« قَالَ بُعِثْتُ مِنْ خَيْرِ قُرُونِ بَنِي آدَمَ قَرْنًا فَقَرْنًا حَتَّى كُنْتُ مِنْ الْقَرْنِ الَّذِي كُنْتُ فِيهِ».(2)
واتە: نێردراوم لە چاکترین زەمان و سەدەی کوڕانی (ئادەم)دا، سەدە لەدوای سەدە، تا ئەو سەدەو کاتەی کە منی تێدا نێردراوم.
أبو سُفيان بن حرب ()، پێش موسڵمان بوونی بۆمان دەگێڕێتەوەو دەڵی: دوای ئەوەی چوومە لای هیڕەقڵ (مەلیکی ڕۆمەکان)، پرسیاری لێکردم لە بارەی نەسەبی پێغەمبەرەوە ()، منیش لە وەڵامدا گوتم: (پێغەمبەری خوا) نەسەبێکی پایەبەرزی هەیە، (هیڕەقڵ)یش پێی ڕاگەیاندم و گوتی:
(وَكَذَلِكَ الرُّسُلُ تُبْعَثُ فِي نَسَبِ قَوْمِهِمْ) (3).
واتە پێغەمبەران هەموویان سەرجەم لە نەسەبی قەومی خۆیاندا دەنێردرێن.

پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خۆشمان () هەر لەپێش دروست بوونی ئادەم ()ـەوە، خوای گەورە ئەو بڕیارەی لەسەر داوەو لە (لوح المحفوظ)دا نووسیویەتی، بەڵام وا تێ نەگەین کە پێغەمبەری خۆمان () لە پێش ئادەم ()دا خوای گەورە دروستی کردووە، بەڵکو لە سەدەو کاتی دیاریکراوی خۆیدا دروست بووە.
أبي هُرَيْرَة ()، بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرموێ: گوتم ئەی پێغەمبەری خوا () (مَتَى وَجَبَتْ لَكَ النُّبُوَّةُ؟, واتە: کەی پێغەمبەرایەتیت مسۆگەر بووە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە؟ فەرمووی: «وَآدَمُ بَيْنَ الرُّوحِ وَالْجَسَدِ».(4)
واتە: لەو کاتەی کە (ئادەم) هێشتا لە نێوان ڕوح و لاشەدا بوو، واتە: پێش ئەوەی خوای گەروە (ئادەم) بە تەواوی دروست بکات، من پێغەمبەر بووم.

لە خەتی دایکی‌یەوە . . . . . .

دایکی ناوی: آمنة بنت وهب بن عبد مناف بن زهرة بن كلاب بن مرة بن كعب (کە لەو ڕۆژانەدا باشترین ژنی قوڕەیش بووە لە نەسەب وشوێندا، و بابی پێشەوای بەنی زەهرە بووە لە نەسەب و شەرەفدا) .... ئیدی شەجەری دایکی لەگەڵ شەجەرەی بابی لە (کلاب)دا بەیەک دەگەنەوە.



  1. أخرجه مسلم (٢٧٧٦)، والترمذي (٣٦٠٩)، وأحمد (١٠٧/٤) وغيرهم، وصححه الشيخ الألباني.
  2. أخرجه البخاري (٣٥٥٧)، و أحمد (٤١٧/٥).
  3. أخرجه البخاري (٧٥)، و أحمد (٢٣٧٠) وغيرهم.
  4. أخرجه أحمد (٩٥/٥) (١٦٦٢٣)، وقال محققه: إسناده صحيح. وأخرجه آخرون، وصححه الشيخ الالباني.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com