http://peghambar.muslimguide.se پێغەمبەر
  
 
www.muslimguide.se {{قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّـهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّـهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّـهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٥٨﴾}} ألأعراف    {{مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾}} ألنِّساء.  
 


 
 

www.muslimguide.se



خودای گەورە ویستوویەتی ئەو ئینسانە ئامادە بکات بۆ هەڵگرتنی ئەمانەت و پەیامێکی بەرزو گەورە، بۆ ئەوەی گۆڕانکاریی لە ژیانی مرۆڤایەتیدا دروست بکات‌و خەڵکی بەرەو پەرستنی خواو سەرفرازیی دنیاو قیامەت بانگ بکات.

پێغەمبەری خوا () پێش تەمەنی (٤٠) ساڵی و هاتنی وەحی بۆی، چەندان جار بۆ ماوەی چەند شەوو ڕۆژێک بۆ عیبادەت و بیر کردنەوەو پەرستنی خوا، دوور دەکەوتەوە لە خەڵک و دەچوو بۆ ئەشکەفتی حیرا (غار حِراء) لە (جبل النور)و بە تەنیا دەمایەوەو بیری دەکردەوەو یادی خوای دەکرد. خواپەرستی و بەندایەتی‌یەکەشی لەسر ئایینی إبراهيم () بوو، بۆ ئەم مەبەستەش خۆراکی لەگەڵ خۆی‌دا دەبردو هەر جارێک بۆلای خێزانەکەی دەگەڕایەوە خۆراکی دیکەی لەگەڵ خۆی‌دا دەبرد. جاری وا هەبوو (١٠) شەو لە ئەشکەفتەکەدا دەمایەوەو جاری واش هەبوو زیاتر لە مانگێک لەوێ دەمایەوە.

کاتێک تەمەنی پیرۆزی گەیشتە (٤٠) ساڵی مانگیی (قمری)دا (هێندێک لە زانایانیش دەڵێن لە تەمەنی (٤١) ساڵیدا) خوای بەخشندە بە جبریل ()دا وەحی بۆ ناردو کردی بە پێغەمبەر وەک مژدەدەرو ترسێنەرێک {بَشِيرًا وَنَذِيرًا}، ناردی بۆ لای خەڵکی تاکو پەیامی خودایان پێ‌بگەیەنێت و ڕێی ڕاستیان پێشان بدات و مژدەی بەهەشتیان لە بەرانبەر ئیمان‌و کردەوە چاکەکانیاندا پێ‌بگەیەنێت و بە ئاگری دۆزەخیش لە بەرانبەر باوەڕنەهێنان‌و گومڕایی‌دا بیانترسێنێت و ئاگاداریان بکاتەوە، هەروەک خوای پەروەردگار () لەم بارەیەوە دەفەرموێ:
{{وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٨﴾}} سَبأ.
واتە: ئێمە هەر بۆیە تۆمان نارد کە بۆ تەواوی خەڵکانی جیهان، ببیتە مژدەدەرو ترسێنەر، بەڵام زۆربەی مەردم نازانن.

عائیشەی دایکی ئیمانداران () دەگێریتەوە، کە سەرەتای هاتنی وەحی بۆ پێغەمبەرمان () بەم شێوەیە بووە:
عن عَائِشَةَ زَوْجِ النَّبِيِّ () أَنَّهَا قَالَتْ:«كَانَ أَوَّلُ مَا بُدِئَ بِهِ رَسُولُ اللّهِ () مِنَ الْوَحْيِ الرُّؤْيَا الصَّادِقَةَ فِي النَّوْمِ. فَكَانَ لاَ يَرَى رُؤْيَا إِلاَّ جَاءَتْ مِثْلَ فَلَقِ الصُّبْحِ. ثُمَّ حُبِّبَ إِلَيْهِ الْخَلاَءُ، فَكَانَ يَخْلُو بِغَارِ حِرَاءٍ يَتَحَنَّثُ فِيهِ ــــ وَهُوَ التَّعَبُّدُ ــــ اللَّيَالِيَ أُولاَتِ الْعَدَدِ قَبْلَ أَنْ يَرْجِعَ إِلَى أَهْلِهِ، وَيَتَزَوَّدُ لِذلِكَ، ثُمَّ يَرْجِعُ إِلَى خَدِيجَةَ فَيَتَزَوَّدُ لِمِثْلِهَا حَتَّى فَجِئَهُ الْحَقُّ وَهُوَ فِي غَارِ حِرَاءٍ، فَجَاءَهُ الْمَلَكُ فَقَالَ: اقْرَأْ. قَالَ: "مَا أَنَا بِقَارِئٍ" قَالَ، فَأَخَذَنِي فَغَطَّنِي حَتَّى بَلَغَ مِنِّي الْجَهْدَ، ثُمَّ أَرْسَلَنِي فَقَالَ: اقْرَأْ. قَالَ قُلْتُ: مَا أَنَا بِقَارِئٍ، قَالَ فَأَخَذَنِي فَغَطَّنِي الثَّانِيَةَ حَتَّى بَلَغَ مِنِّي الْجَهْدَ ثُمَّ أَرْسَلَنِي فَقَالَ: اقْرَأْ. فَقُلْتُ: مَا أَنَا بِقَارِئٍ، فَأَخَذَنِي فَغَطَّنِي الثَّالِثَةَ حَتَّى بَلَغَ مِنِّي الْجَهْدَ. ثُمَّ أَرْسَلَنِي فَقَالَ:
{{اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿١﴾ خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿٢﴾ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿٣﴾ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿٤﴾ عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ﴿٥﴾}} ألعَلَق ».
رواه البخاري، في صحيح البخاري (٣) (1)(2)(3)

واتە: سەرەتای دەستپێکردنی وەحی بۆ پێغەمبەری خوا () ئەوە بوو، کە لە کاتی نوستندا خەونی ڕاستی (الرُّؤْيَا الصَّادِقَةَ) دەبینی، هەر خەونیکی دەیبینی وەک سپێدەی بەرەبەیان دەهاتە دی، دوایی حەزی دەکرد کە گۆشەگیرو تەنها بێ، بۆیە لە ئەشکەفتی (حراء)دا دەچووە خەڵوەتەوەو چەندان شەو دەمایەوەو پەرستشی بۆ خوای پەروەردگار دەکرد، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ لای (خەدیجە)، توێشوو هەڵبگرێتەوەو دووبارە بچێتەوە بۆ ئەشکەفتەکە، هەتا وەحی بۆ هات لە کاتێکدا، لە ئەشکەفتی (حراء)دابوو فریشتە هات بۆلای و پێ‌ی گوت: بخوێنە! فەرمووی: من خوێندەوار نیم، پێغەمبەر دەفەرموێ: (جبریل) منی گرت و توند بەخۆیەوە گوشیمی هەتا ئازارم پێ‌گەیشت دوایە بەریدام، دووبارە گوتی: بخوێنە! منیش دووبارەم کردەوەو گوتم: خوێندەوار نیم، بۆ جاری دووەم بەخۆیەوە گوشیمی، تا ئازارم پێ‌گەیشت، ئینجا بەریدام، دیسان پێ‌ی گوتم: بخوێنە! منیش گوتم: خویندەوار نیم، بۆ جاری سێ‌یەم بەخۆیەوە گوشیمی، ئینجا گوتی: (بخوێنە بەناوی ئەو پەروەردگارەت، کە هەموو شتێکی دروست کردوە، ئینسانی دروست کردووە لە خوێنێکی بەستوو، بخوێنە، کە پەروەردگارت زۆر بەخشندەیە، ئەوەی کە (مرۆڤی) فێر کردوە بە قەڵەم، مرۆڤی شارەزا کردوە بەو شتانی کە نەیدەزانی.

ئینجا لە درێژەی قسەکەیدا دەڵێ:
«فَرَجَعَ بِهَا رَسُولُ اللّهِ () تَرْجُفُ بَوَادِرُهُ حَتَّى دَخَلَ عَلَى خَدِيجَةَ فَقَالَ: "زَمِّلُونِي زَمِّلُونِي" فَزَمَّلُوهُ حَتَّى ذَهَبَ عَنْهُ الرَّوْعُ. ثُمَّ قَالَ لِخَدِيجَةَ: "أَيْ خَدِيجَةُ! مَا لِي" وَأَخْبَرَهَا الْخَبَرَ. قَالَ: "لَقَدْ خَشِيتُ عَلَى نَفْسِي" قَالَتْ لَهُ خَدِيجَةُ: كَلاَّ. أَبْشِرْ. فَوَاللّهِ لاَ يُخْزِيكَ الله أَبَدا. وَاللّهِ إِنَّكَ لَتَصِلُ الرَّحِمَ وَتَصْدُقُ الْحَدِيثَ، وَتَحْمِلُ الْكَلَّ، وَتَكْسِبُ الْمَعْدُومَ، وَتَقْرِي الضَّيْفَ، وَتُعِينُ عَلَى نَوَائِبِ الْحَقِّ.».
واتە: پێغەمبەر () ئەو چەند ئایەتانەی لەگەڵ خۆی بردنەوەو بە (خديجة) ی هاوسەری فەرموو: دامپۆشن دامپۆشن، ئەوانیش دایانپۆشی هەتا ئەو ترس و دڵ لەرزینەی تێدا نەما، دوایی هەواڵەکەی بۆ (خديجة) باس کرد و فەرمووی: "بەڕاستی ترسم لەسەر خۆم هەبوو" (خديجة)ش پێ‌ی گوت: (نا، قەت ترست لە خۆت نەبێت، چونکە قەسەم بەخوا، هەرگیز خودا کەساس و مەلوولت ناکات، لەبەرئەوەی تۆ پەیوەندی خزمایەتی (صيلەی ڕەحم) دەگەیەنیت‌و، تۆ یارمەتی کەسانی لێقەوماو دەدەی و دەسگیرۆیی‌ی هەژاران‌و نەداران دەدەی‌و میوانداری میوانان دەکەیت و کەسێک کە بەڵای بەسەر دێت تۆ پشتگیریی‌و هاوکاری دەکەی)(4).

عائیشە () لەسەر گێڕانەوەی فەرموودەکە بەردەوام دەبێ و دەڵێ: (خديجة)، پێغەمبەر () لەگەڵ خۆی دەبات بۆ لای (وەرەقەی کوڕی نەوفەل) کە کوڕە مامی خۆیەتی‌و لەسەردەمی جاهیلی‌دا بووە بە (نەصرانی)و کابرایەکی خوێندەوار بووەو لە (ئینجیل)دا شارەزاو زانا بووەو، بە تەمەن و کوێریش بووە.
(خديجة) پێ‌ی دەڵێ: ئەی ئامۆزام، گوێبگرە، بزانە ئەم برازایەی خۆت (محمد) چی دەڵێ؟! چونکە ئەو مەسەلەیە شتیکی گەورەیەو باشتر وایە، کە لە دەمی خودی (محمد) بیبیستێ.
(وەرەقە) لێ‌ی پرسی: ئەی برازام چیت بەسەر هاتووە؟ پێغەمبەریش () چی بینیبوو، چی بیستبوو بۆی گێرایەوە. ئینجا (وەرەقە) لە وەڵامدا گوتی: ئەو پەیامە بەرزەی کە خودا بۆ (مووسا )ی ناردە خوارەوەو لەڕێ‌ی ئەو فریشتەیەوە بۆ تۆشی ناردووە، خۆزگە لەو ڕۆژەدا گەنج بام! خۆزگە زیندوو بوومایە کاتێک گەلەکەت لەسەر گەیاندنی ئەو پەیامە شاربەدەرت دەکەن.
پێغەمبەر () زۆری پێ سەیر دەبێ‌و دەفەرموێ: یانی دەریشم دەکەن؟!
(وەرەقە) دەڵێ: بەڵێ ... چونکە هیچ پیاوێک لە پێش تۆدا ئەو پەیامەی کە تۆ هێناوتە، هی وەک تۆی نەهێناوە، مەگەر بەربەرەکانی‌یەکی زۆری کراوە، منیش گەر تا ئەو ڕۆژە لە ژیاندا بمینێم، کە تۆ بانگەوازەکەی خۆتی تێدا ئیعلان دەکەی، ئەوا بەتەواوەتی پشتگیریت دەکەم (5).

عائیشە () بەردەوام دەبێ لە قسەکانیداو دەڵێ: دوایی هێندەی پێ‌نەچوو کە (وەرەقە) وەفاتی کرد (کە دیارە ئیمانی بە پێغەمبەر () هێناوەو بووە بە موسڵمان). وە بەڵگەش بۆ ئەوەی کە (وەرەقە) بە موسڵمانی مردووەو باوەڕی بە پێغەمبەر () هێناوە، هەر لە سەرەتاوە ئەوەیە کە پێغەمبەر () دەفەرموێت:
« لَا تَسُبُّوا وَرَقَةَ فَإِنِّي رَأَيْتُ لَهُ جَنَّةً أَوْ جَنَّتَيْنِ»(6).
واتە: قسەی ناشیرین مەڵێن بە (وەرەقە) چونکە من بینیم بەهەشتێک یان دوو بەهەشتی هەبوو.

بەڵام بەویستی خوا وابوو کە لە دوای مردنی (وەرەقە)، سروش (وحی) بۆ ماوەیەکی کورت بڕا، بەڵام دوای ئەوە بەردەوام وەحی بۆ پێغەمبەرمان () دەهاتە خوارەوە.

حیکمەتی پچڕانی وەحی . . . . . .

مامۆستا عەلی باپیر لە کتێبی پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا لاپەڕە (٩٧ ـــ ٩٨) بەم شێوەیە باسی کردووە:
(الحافظ ابن حجر العسقلاني) گوتوویەتی: (وفتورُ الوحي عبارة عن تأخره مدة من الزمان، وكان ذلك ليذهب ما كان رسول الله () وجَدَهُ من الرّوع، وليحصل له التشوّق إلى العودِ) (7). ابن حجر، کە زانانەیەکی گەورەیە لە زانا فەرموودە ناسەکان، دەڵێ: پچڕانی (وەحی) بریتی‌یە لە دواکەوتنی بۆ ماوەیەک ئەوەش بۆ ئەو بوو، کە ئەو ترسەی بۆ پێغەمبەر () دروست بووە لێ‌ی لابچێ، وە لە لایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەی تامەزرۆیی زیاتری هەبێ بۆ وەرگرتنی وەحی)، چونکە لە کاتێکدا کە وەحی بۆ پێغەمبەر () دەهاتە خوارێ زۆر قورس بوو لەسەری ، لەو بارەوە دایکمان (عائشة )، وەک (بوخاری) بۆمان دەگێڕیتەوە گوتوویەتی: (لە ڕۆژی زۆر ساردی زستاندا کە پێغەمبەر وەحی بۆ هاتبا دڵۆپی ئارەقی دەردەکردو بە دەم و چاوی موبارەکیدا دەهاتە خوارێ)(8)، هەروەها زيد بن ثابت () لەو بارەیەوە گوتوویەتی: جاریکیان ڕانی موبارەکی پێغەمبەر () لەسەر ڕانم بوو کە وەحی بۆ هات ئەوەندە قورسایی خستە سەر ڕانم خەریک بوو ڕانم ورد بێ(9)، هەروەها دەگێڕنەوە جاری وا هەبووە پێغەمبەر () لەسەر حوشتر بووە کە (وەحی) بۆ هاتووە، حوشترەکەی پێی بە عەرزیدا چۆتە خوارێ، چونکە پێغەمبەر () کەوتۆتە حاڵەتێکی سەختەوە تاکو (وەحی)یەکەی وەرگرتووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، تکایە بڕۆ بۆ لاپەڕی "٢" . . .





  1. وشەی {اقْرَأْ} کە مانای (بخوێنە) دەگەیەنێت: بانگەوازێکە بۆ خوێندن و بەدەستهێنانی زانست، لەمەشەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئاینی ئیسلام لەیەکەم ساتەوەختی سەرهەڵدانی‌یەوە مۆرکێکی زانستیانەی پێوە دیاربوەو بۆ ئەوەش هاتوە کە جەهل و نەفامی لەناو ببات‌و زانست و زانیاری بڵاوبکاتەوە.
  2. {بِاسْمِ رَبِّكَ}: تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕاستی‌یەی کەوا بێگومان خوێندن و خوێندنەوە بەناوی پێشەوایەک یان بۆ سوودێکی تایبەتی‌و شەخصی نی‌یە، بەڵکو بەناوی خالق و پەروەردگارەوەیە. جا ئەگەر خوێندن تەنها لەپێناوی خودادابێت ئەوا لە هەموو بارودۆخێک‌دا سوودمەندە، بەم ڕەنگەش ئیسلام لەیەکەم سەردەمی پەیدابوونی‌یەوە شوێنکەوتوانی خستۆتە سەر ڕێگای دڵسۆزی‌و یەکلابونەوە بۆ خودا.
  3. {وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ}: ئەم تەعبیرە نایابەش بەڵگەیە لەسەر ئەوە کە دەقە خوێندراوەکەو زانستە دەستەبەر بوە کە تەنها لە دەریای بێ‌پایانی (کەرەم)و بەخششی خودایی‌یەوەیە، لەم ئایەتەشدا وشەی {الْأَكْرَمُ} کە خودا خۆی پێ وەسف کردوە بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی کە زانست و مەعریفە بە نرخترین بەخشش‌و خەڵاتی خودایە بۆ مرۆڤایەتی .
  4. جا با لێرەدا سەرنج بدەی و تاماشا بکەین داخۆ (خديجة) ئافرەتێکی چەند عاقڵ و زیرەک و تێگەیشتوو بووە! ئەوتا لێرەدا ڕێنمایی پێغەمبەر () دەکات و دڵی خۆش دەکا، تەماشا بکەن (خديجة) ئافرەتێکی چەند شارەزاو فیطرەت پاک بووە، بێگومان پێغەمبەریشی زۆر باش ناسیوە، بۆیە ئەو شەیەدی‌یە گەورەی بۆ داوە، کە دەڵێ: (نا قەت ترست لەسەر خۆت نەبێت، چونکە قەسەم بەخوا، هەرگیز خودا کەساس‌و مەلوولت ناکات).
  5. (وەرەقە) چونکە شارەزای کتێبە ئاسمانی‌یەکان بووەو، میژووی پێغەمبەرانی زانیوە، زانیویشیەتی، کە پێغەمبەران لەلایەن زلە زلەکان‌و دەسەڵاتدارانەوە دژایەتی‌یان دەکرێ، چونکە پەیامی پێغەمبەران دژی بەرژەوەندی ناڕەوای دەسەڵاتدارانە، هەر لەبەر ئەوەشە کە دژایەتی دەکرێن.
  6. أخرجه: ألبزار (٢٧٥٠)، والحاكم (٦٠٩/٢)، وصححه على شرط الشيخين ووافقه الذهبي، وقال ابن كثير في (البداية) (٩/٣) إسناده جيد، وقال الهيثمي في (مجمع الزوائد)
    (٤١٦/٩): رواه البزار ورجاله رجال الصحيح، وصحح إسناده الشيخ الالباني في (صحيح الجامع) (٧١٧٩) وفي (السلسلة الصحيحة) (٤٥) وفي: فقه السنة ص ١٠٠.
  7. فتح الباري ج١، ص ٢٧.
  8. صحيح البخاري: (٢).
  9. بڕوانە: فتح الباري، ج٨، ص ٧١٠.

    بۆ سەرەوە
 
 

www.muslimguide.se
      خەلیفەکانی ڕاشیدین

عومەری کوڕی عبدالعزیز

ژیاننامەی پێغەمبەران peghambar.muslimguide.se

 

M U S L I M G U I D E . S E ©

پەیوەندی:   tajweed.kurdi@gmail.com