لە ساڵی دووەمی کۆچیدا، چەند شتێک ڕوویان داوە کە بە ڕووداوی گەورە دادەنرێن لە مێژووی ئیسلامدا، کە بریتین لە:
گۆڕینی قیبلە . . . . . . .
موسڵمانان لەگەڵ پێغەمبەر ڕووەو (بیت المقدس) نوێژیان دەکرد، بەڵام لە مانگی (شەعبان)ی ساڵی دووەمی کۆچیدا خوای گەورە فەرمانی دا بەڕوووەرگێڕان لە (بیت المقدس)ـەوە بو (بیت الحرام) لەکاتی نوێژدا، دەربارەی ئەو ڕوو پێوەرسووڕانە چەند ئایەتێکی سورەتی (ألبَقَرَة) و چەند فەرموودەیەکیش هەن، لەوانە: خوای گەورە دەفەرموێ: {{قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ۚ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَحَيْثُ مَا كُنتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ۗ . . . . . . . ﴿١٤٤﴾}} ألبَقَرة. واتە: (ئەی پێغەمبەر)! بەڕاستی چاوگێڕانو هەڵسووڕانی ڕوخسارت ڕوو بە ئاسمان دەبینین (کە بە هیوای ڕووگەیەکی تایبەتیت، ئێمەش ئاگاداری نیازی دڵت بووین)، دەسا دڵنیابە، ئێمە (لە نوێژەکاندا) ڕووت بەرەو ڕووگەیەک وەردەگێڕین کە خۆت پێتخۆشە، جا تۆش ڕووت بەرەو ألمسجد الحرام (كَعبَة) وەرگێڕە، وە ئێوەش ئەی موسڵمانان! لە هەرکوێ بوون بەرەو لای ئەوێ ڕووتان وەرگێڕن. البراء بن عازب دەگێریتەوەو دەڵی: موسڵمانان لەگەڵ پێغەمبەر بۆ ماوەی (١٦) يان (١٧) مانگ ڕووەو (بیت المقدس) نوێژیان دەکرد، دوایی ڕوویان پێوەرسووڕێنرا بەرەو (كعبة) (1).
و عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ، قَالَ: بَيْنَمَا النَّاسُ بِقُبَاءٍ فِي صَلَاةِ الصُّبْحِ إِذْ جَاءَهُمْ آتٍ فَقَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَدْ أُنْزِلَ عَلَيْهِ اللَّيْلَةَ قُرْآنٌ، وَقَدْ أُمِرَ أَنْ يَسْتَقْبِلَ الْكَعْبَةَ فَاسْتَقْبِلُوهَا، وَكَانَتْ وُجُوهُهُمْ إِلَى الشَّامِ فَاسْتَدَارُوا إِلَى الْكَعْبَة¡ (2). واتە: عبدالله بن عمر ـــــ خوا لێیان ڕازی بێ ـــــ دەگێڕێتەوەو دەڵێ: لە مزگەوتی (قُباء) لە نوێژی بەیانیدا بووین یەکێک هاتو گوتی: ئەمشەو پێغەمبەری خوا قورئانی بۆ هاتۆتە خوارو فەرمانی پێکراوە کە ڕوو بکاتە (كَعبَة)، ئێوەش ڕوو لەوێ بکەن، ئەو کات ڕوویان لە (شام) بوو، ئەوانیش ڕوویان لە (كَعبَة) کرد.
دیارە جوولەکەکانی شاری (مدينة) تا ئەو کاتەش پێیان خۆش بوو کاتێک پێغەمبەر ڕووی دەکردە (بیت المقدس) لە نوێژەکاندا، بەڵام کاتێک ڕووی کردە (كعبة) پێیان ناخۆش بوو و ڕەخنەیان لێگرتو یەکێک لە قسەکانیان ئەوەبوو دەیانگوت: محمد، وردەوردە دەگەڕیتەوە سەر دینی باوباپیرانی (کە هاوبەش بۆ خوا پەیداکردنە)، ئەمڕۆ قیبلەو سبەی شتێکی دیکە، وەک خوای پەروەردگار لەوبارەوە دەفەرموێ: {{سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿١٤٢﴾}} ألبَقَرة. واتە: نەفامان لە خەڵکی (مەبەست جوولەکەکانە) دەڵێن: چ شتێک وای لێکردبن کە واز لەو قیبلەیە بێنن، کە لەسەری بوون، پێیان بڵێ: ڕۆژهەڵاتو ڕۆژئاوا هەر هی خوایە، (واتە خوا خاوەنی هەردوو قیبلانە) وە خوا هەرکەسێک بیەوێ ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگەی ڕاست.
ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان . . . . . . .
لە ساڵی (٢)(3) دوەمی کۆچیداو بەر لە جەنگی (بدر) ڕۆژووی مانی (ڕەمەزان)و چەند حوکمێکی کە بەو مانگە پەیوەستن، لەسەر موسڵمانان فەرز کردوە، خوای گەورە دەفەرموێ: {{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٨٣﴾ أَيَّامًا مَّعْدُودَاتٍ ۚ . . . . . . ﴿١٨٤﴾}} ألبَقَرَة. واتە: ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە! ڕۆژوو گرتنتان لەسەر (فەرز) کراوە، وەکو چۆن لەسەر ئەوانەی پێش ئێوەش فەرز کرابوو، بەڵکو بە (تەقوا) بنو سنوورەکانی خوا بپارێزن، چەند ڕۆژیکن . . . .
زەکاتی ڕوکنو زەکاتی سەرفیترە . . . . . . .
هەر لەو ساڵەدا واتە، ساڵی (٢)(4) دووەمی کۆچی، سەر فیترەو زەکاتی ماڵ (زەکاتی رکن) فەرزکرا.
نوێژی جەژنەکان . . . . . . .
هەر لەو ساڵەدا واتە، ساڵی (٢)(5) دووەمی کۆچی، نوێژی جێژنەکان بۆ موسڵمانان داندراون.
بوونی (عائشة) بە هاوسەری پێغەمبەر . . . . . . .
لە مانگی (شوال)ی ساڵی (٢) دووەمی کۆچیدا، (عائشة)ی کچی (أبوبكر) ــــ خوا لێیان ڕازی بێ ــــ بوو بە هاوسەری پێغەمبەر ().
M U S L I M G U I D E . S E ©
پەیوەندی: tajweed.kurdi@gmail.com